سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئوردن دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لەبەرێز منتەسر زوعبی باڵیۆزی ئوردن لە عێراق.
لە میانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانە و گرنگی کاراکردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن و رێکەوتنی بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنانی نێوان هەردوو وڵات و بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری ستراتیجی کرا بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برا دەکات.
هەر لە دیدارەکە باس لە هاریکاری سێ قۆڵی عێراق و ئوردن و میسر کرا لەگەڵ کۆبونەوەی چاوەڕوانکراوی لوتکەی لە بەغدا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
3 حوزەیران 2021

‏June 3, 2021