لە میانی دیداری لەگەڵ سه‌رۆكی نێرده‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سور.. كه‌عبی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ روفاتی ونبوه‌كاندا ناكه‌ین.. عێراق رێز له پابه‌ندییه یاسایی و ئه‌خلاقییه‌كانی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌گرێت
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ی حوزه‌یران له نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له به‌ڕێز جان جیروم كاسبیانكا، سه‌رۆكی نێرده‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سورو وه‌فدێكی یاوه‌ری به مه‌به‌ستی ئاگاداربون له هه‌وڵ و كاره‌كانی نێرده‌كه له ناوخۆی عێراقدا.
له‌و دیداره‌دا كه‌عبی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، كه سیسته‌می سیاسی له عێراق هه‌رگیز رێگه نادات له‌گه‌ڵ روفاتی ونبوه‌كانی پێش 2003 یاخود دواتر؛ به هه‌ڵاواردن له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی یاخود تائیفی مامه‌ڵه بكرێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، عێراق رێز له پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و یاسایی‌ی و ده‌ستوری و ئه‌خلاقیه‌كانی خۆی ده‌گرێت و له‌و روه‌وه ره‌هه‌ندی مرۆیی به هه‌ند ده‌گرێت و رایگه‌یاندوه “عێراق وڵاتێكی دیموكراتیه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی نییه راستییه‌كان له‌گه‌له‌كه‌ی بشارێته‌وه‌و كه چۆن سیسته‌مه دیموكراتییه‌كان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن”.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌م خوله‌ی ئێستادا رۆڵی هه‌بوه له‌وه‌ی به‌شی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان بكات به فه‌رمانگه له پێناو ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆی بگێڕێت به‌وشێوه‌یه‌ی گونجاوه‌و له توانایدایه هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌روی یاسایی و ته‌كنیكیه‌وه به‌رپرسن له بابه‌تی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان به‌هۆی ئه‌و پسپۆڕییه‌ی له بواره‌كه‌دا هه‌یانه.
هاوكات داواشیكردوه، نێرده‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سور كۆمه‌كییه‌كانی خۆی پێشكه‌شبكات و له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی راهێنانه‌وه، شاره‌زایی تیمه عێراقییه‌كان په‌ره پێ بدات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز كاسبیانكا، كاری نێرده‌ی خاچی سوری له‌و دیداره‌دا خسته‌ڕو له‌گه‌ڵ ئه‌و خزمه‌تگوزاریی و هه‌وڵانه‌ی له عێراقدا خستویانه گه‌ڕ.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، كه نێرده‌كه له ئێستادا سه‌رنجی خستوه‌ته سه‌ر دۆسیه‌ی ونبوه‌كان و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ هه‌ردو دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و راپه‌ڕاندن، به تایبه‌ت له‌و بوارانه‌ی خاوه‌ن ره‌هه‌ندی مرۆیین، هاریكارییه‌كانی په‌ره پێ بدات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن
٢٠٢١/٦/٣