لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی پەرلەمانی بەرگری نیشتیمانی و هێزەکانی فەڕەنسا دەکات

بەرواری ٢٣/٥/٢٠٢١ ڕێکەوتی سێ شەممە لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی پێشوازی کرد لە بەڕێز خاتوو فرانسوا دۆماس سەرۆکی لیژنەی پەرلەمانی بەرگری نیشتیمانی و هێزەکانی فەڕەنسا و شاندی یاوەری .

ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە سەردانی شاندی فەڕەنسی و جەختیان لە گرنگی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی هەردوولا کردەوە بە تایبەتی لایەنی ئاسایش و قەڵاچۆ کرنی تیرۆر و پێشخستنی توانا سەربازییەکانی عێراق .

لەلای خۆیەوە بەڕێز خاتوو فرانسوا دۆماس ئاماژەی بە پەیوەندی هەردوو وڵات کرد و ڕونی کردەوە حکومەتی فەڕەنسا گرنگی دەدات بە باشترین پەیوەندی لەگەڵ عێراق و هەوڵ دەدات یارمەتی لە هەموو بوارەکاندا بدات .