لیژنەی دارایی پەرلەمانی میوانداری سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فێدڕاڵی ونوێنەرەکانی هەڵگرانی بڕوانامەباڵاکان دەکات

لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار د.هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەکەوئامادەبوونی ئەندامەکانی، ڕۆژی دووشممه٧/٦/٢٠٢١ ، میوانداری سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فێدڕاڵی مەحموودتەمیمی و نوێنەرەکانی هەڵگرانی بڕوانامەباڵاکانی کرد بۆ تاوتوێکردن لەدواکەوتنی بەجێهێنانی مادە (١٢) کە بڕیتیە لەدامەزراندنیان لە بوودجەی فێدراڵی ساڵی ٢٠٢١ .
لەمیوانداریەکەداکەلەبارەگای لیژنەکەداکرابەئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی دارایی وەئافرەتێکی نوێنەر لەوەزارەتی فێرکردنی باڵاداباسکرالەهۆی دواکەوتن لەدامەرراندنی قوتابیە یەکەمەکان وهەڵگرانی بڕوانامەباڵاکان کەلیژنەی دارایی خستنیانەسەرمادەی (١٢) لەیاسای بوودجەی گشتی فێدراڵی وڵاتدا .
لیژنەکەجەختی کردەوە لەسەر گوڕانی ئەم بابەتە لەپەڕەوەبۆواقع داوایانکرد بەپەلەکردن لەیەکلایی کردنەوەی ئەم دۆسیەیە لەنزیکترین کاتی توانراودا .
لەلای خۆیانەوە نوێنەرەکانی هەڵگرانی بڕوانامەباڵاکان و قوتابیەیەکەمەکان ڕوونیان کردەوەئەوان نزیکەی ساڵ ونیوێکەمانیانگرتووە وئەم مانگرتنەش وایکرد کە ئەنجومەنی نوێنەران گرنگیان پێبدات بەوەی کەمادەی(١٢) دانرێت کە داوای چارەسەرکردنی مافی دامەزراندنیان لەدەزگا حکومەتیەکاندا زامن ‌دەکات داوایانکرد بەخێرایی چارەسەری بابەتەکەیان بکرێت .
لەلای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فێدراڵی تاکیدی لەوە کردەوەکەمادە(١٢)لەیاسای بوودجە ئاشکرایەبۆدابینکردنی پلەدامەزراندنەکان بۆهەڵگرانی بڕوانامەباڵاکان وقوتابیە یەکەمەکان وەبناغەی ئەم مادەیە بڕگەی(٦)،ئاماژەیدا کەچاوەڕێی ناردنی ژمارەکانی کەڵکوەرگرتوو لەم مادەیە دەکات پاش ئەوەی وەزارەتی فێرکردنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی دەیاننێرێت بۆ ئەنجومەنی خزمەتگوزاری ،ئاماژەیدابەگرنگی زانینی تواناکانیان هەتا بتوانێت دابەشیان بکات بەگوێرەی پێویستی وەزارەتەکان بۆخزمەتگوزاریان وپلەی زانستیان .
دیسانەوەلیژنەداراییەکەبڕیاری دالەسەرناردنی نووسراوێک بۆوەزارەتی ناوخۆبۆزانینی ژمارەی کاربەڕێوەبەران لەعێراقدا،سەرەڕای بڕیاری بەناردنی نووسراوێک بۆ وەزارەتی نەوت بۆ زانینی قەبارەی داهاتەکان لەم ماوەیەدابەومەرجە هەردوو وەزارەتەکان بەرپرسی هەڵگرن ئەگەرهەڵەهەبێت و بووبێت بەهۆی بەفێڕۆدانی ماڵی گشتی .
فەرمانگە ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٧ی حوزەیران ٢٠٢١