سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە پێشوازی کرد لەبەرێز بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و شاندی یاوەری.
لەمیانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی وڵات کرا و تەئکید کرایەوە لەسەر ئەنجامدانی وتوێژ بۆ چارەسەرکردنی گرفتە هەڵپەسردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی دەستوردا بەو جۆرەی داوەری کۆمەڵایەتی بەدیدێنێت.
گفتوگۆش کرا سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتوو و رێگەکانی سەرکەوتنی و پتەوکردنی متمانە بە ئەنجامەکانی و چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش.

=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
8 حوزەیران 2021