ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوینەران پێشوازی لە نوێنەرەکانی قوتابی هاوشان دەکات
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیرووان عەبدوڵڵە سیرینی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆلە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازی کردلەنوێنەرەکانی قوتابی فێرکردنی هاوشان ، بۆئاگاداربوون لەکێشەکانیان و ناڕەحەتیەکانیان لەبواری فێربوونی هاوشان بەمەبەستی خستنە بەردەستی ئەنجومەنی نوێنەران ،وە شاندەکەکۆمەڵێک پێشنیارو داواکاری و چارەسەری پێشکەشکرد ، گرنگترینیان دەرکردنی یاسای فێرکردنی هاوشان ئەوەی کەزۆرلەکێشەکان چارەسەر دەکات کەدەناڵێنن بە دەستیانەوە.
لەلای خۆیەوە ئەمینداری گشتی تاکیدی کردەوەلەسەر دوووبابەتی پەروەردەوفێرکردن بۆقوتابیان لەهەمووقۆناغە خوێندەواریەکانداوەگرنگی پێدان بەم دوولایەنە لەبەر گرنگیان بۆگەشەپێدان و بەرزبوونەوەوپێشکەوتنی نەتەوەکان وگەلان وە گەشانەوەیان وپەیداکردنی هەمووپێداویستیەپێویستەکان بۆیان بەمەبەستی درووستکردنی نەوەیەکی ڕۆشنبیروتێگەیشتوو،جەختی کردەوەکەئەمینداریەتی گشتی چەنددوانێک وقسەکردن لەگەڵ لایەنەپەیوەندیدارەکانداکردووەبۆسووککردنی باری قوتابی و ڕەچاوکردنی ئەودۆخەی پێیداتێدەپەڕن و وڵاتیش بەشێوەیەکی گشتی وە گوازتنەوەی داواکاریەکانیان بۆلیژنەتایبەتمەندەکان لە ئەنجومەنی نوێنەراندا .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
دووشەممە ١٤/٦/٢٠٢١