ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی دەکات بەبۆنەی ساڵیادی ٢٣لە شەهیدبوونی ئایەتی خودای گەورە بەڕێز محەمەدمحەمەد سادق سەدروهەردووکوڕەکانی

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵەسیرینی دڵسۆزترین سەرەخۆشی پێشکەشکرد بەڕێزدار موقتەداسەدروگەلی عێراقی لەساڵیادی ٢٦ی شەهیدبوونی ئایەتی خودای گەورەبەڕێز محەمەدمحەمەد سادق سەدروهەردوو کوڕەکانی ( دروودی خودایان لەسەربێت).

ئەمینداری گشتی تاکیدی کردەوە کەئەم بۆنەیە دڵتەزێنە هەمووساڵێک یادی دەکەینەوەبەشانازی وڕێزگرتنێکی گەورەوە بۆهەڵوێستەشکۆمەندەکەی بەڕێزیان کەلەپێناویدا شەهیدبوولەگەڵ هەردوو کوڕەکانیدا،هەروەها یادی ئەوبیروباوەڕانەی کەبڵاوی دەکردەوەبۆبەرەنگاربوونەوەی ستەم وزۆرداری ودیکتاتوری وڕژێمی ڕەگەزپەرستی وەبەرزکردنەوەی هەردوو وشەکانی ئازادی ودادپەروەری بۆگەلی عێراقی وەداواکردنی بەردەوامی بۆڕاپەڕینی هیمەت و وزەکانی گەلەکەمان بۆئەوەی عێراق بەهێزبێت وەبۆبنیاتنانی تەنهاپشت بەڕۆڵەکانی ببەستێت.

ڕەوشتی شەهیدی بۆنگوڵاوی وڕۆڵی لەبەرەنگاربوونەوەی دڕندەترین ڕژێمی زۆرداری ، بەرنامەیەک بوو هێزە ناڕازیەکان لەورژێمە لەسەری دەڕۆیشتن هەتا ڕووخاندیان .

ئەم بۆنەیە داوامان لێدەکات کەهەموومان یەکگرتووبین لەدانەدواوەی ستەم وزۆرداری و دیکتاتۆریەت وەکارکردن بۆبڵاوکردنەوەی ئاشتی و خۆشەویستی وبراێەتی وئازادی ودادپەروەری وەقەدەغەکردنی هەرهەوڵێک بۆبڵاوکردنەوەی دووبەرەکی و ئاشووب لەنیوان ڕۆڵەکانی گەلەمەردو خۆڕاگرەکەمان وەپابەندبوون بەڕێنماییەکانی شەهیدی بەرێز کەزۆزەها جار داوای دەکردعێراق بۆهەموانبێت.

هەزار دروودو نەوازش و گەورەیەتی بۆشەهیدەکان لە یادکردنەوەبۆنخۆشەکەیاندا

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
سێشەممە١٥/٦/٢٠٢١