ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لەجێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دکات

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی لە نووسینگەکەی خۆیدا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ،پێشوازیکرد لەجێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز حەسەن کەعبی ،بەئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی فێرکردنی باڵا پەڕلەمانتار میقدام جومەیلی وەبەڕێز حەمەدهانی جێگری ئەمینداری گشتی وە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئەندازیاری وبەڕێوەبەری گشتی پەیمانگەی گەشەپێدانی پەڕلەمانی .

لەچاوپێکەوتنەکەداتاوتوێ کرالەچەند بابەتێکی پەیوەندیداربەکاری ئەمانەتی گشتی وفەرمانگەکانی سەربەئەو وەلیژنەکانی پەڕلەمانی وەبەرێوەچوونی کار تیایانداوەکاراکردنی کاری ئەم لیژنانەلەقۆناغی داهاتوودا ، سەرەڕای تاوتوێکردنی هەندێک لەکاروباری بەڕێوەبردن وهونەری کەپەیوەندی هەیەبەکاری ئەمینداریەتی گشتیەوە .

بەڕێز جێگری یەکەم و ئەمینداری گشتی گەڕانێکی بەسەرکردنەوەیان کردلە ژمارەیەک لەبەشەکان و لیژنەکانی ئەنجومەندا بۆ‌ئاگادار بوون لە کارەکانی نوێکردنەوەوفراوانکردن کەدەکرێت لەهەندێک لە بەشەکانی ئەنجومەندا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
سێشەممە ١٥/٦/٢٠٢١