له ساڵڕۆژی شه‌هیدبونی شه‌هید سه‌در و هه‌ردو كوڕه‌كه‌ی (خوا رۆحیان موباره‌ك كات).. كه‌عبی: له ساڵڕۆژی شه‌هیدبونی، سه‌در به خوێنی پاكی خۆی رێگای ئازادبونی مرۆڤی نه‌خشاند و به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ش، ئامانجی بڵندی ئێمه‌یه
له ساڵڕۆژی شه‌هیدبونی مه‌رجه‌عی باڵا سه‌ید محه‌مه‌د محه‌مه‌د سه‌در، شه‌هیدی عارفه‌كان و سه‌رخه‌ری سته‌ملێكراوان و هه‌ردو كوڕه پیرۆز و پاكه‌كه‌ی (خوا رۆحیان موباره‌ك كات) له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی داپڵۆسێنه‌ر كه هه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕ و ده‌ست و پێوه‌نده چڵكاوخۆره‌كانی نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كرد، به ئه‌وپه‌ڕی خه‌م و په‌ژاره‌وه پرسەو سەرەخۆشی ئاراسته‌ی خۆمان و گه‌لی عێراق و جیهانی ئیسلامی و خێزانی پیرۆزی سه‌در و رێبه‌ری چاكه‌خوازی عێراقی موقته‌دا سه‌در (خودا به عیزه‌تی بكات) و سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و شه‌ریف و خۆشه‌ویستان و خاوه‌ن په‌یڕه‌وی پته‌و و هێڵی شه‌ره‌فمه‌ندنی پیرۆز له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌كه‌ین.
ئێمه كه هه‌مو ساڵێك ئه‌م كۆسته به ئازاره به یاد ده‌هێنینه‌وه، به‌ڵێن نوێده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر هه‌نگاوه پیرۆزه‌كانی ئه‌و رێبكه‌ین، شه‌هیدی ره‌وانشاد (خودا ده‌رونی پاكی موباره‌ك بكات) به خوێنی پاكی، رێگای ئازادی مرۆڤ و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌مو جۆره خۆچه‌ماندن و پاشكۆییه‌كی بۆ سته‌م و سته‌مكاران بۆ نه‌خشاندین، لێره ئامانجی ئازادبونی مرۆڤ، بو به مه‌به‌ستی بڵندو په‌یڕه‌وی پته‌وی ئێمه، هه‌رچی له وه‌ستانه‌وه‌ی شه‌هید بو له روی دیكتاتۆری به‌عس و ده‌ست و پێوه‌نده سته‌مكاره‌كه‌ی و سته‌مكاره‌كانی سه‌رده‌م و كات، كه خۆیان له دیكتاتۆر و هێزه خۆبه‌زلزانه‌كانی جیهاندا ده‌بینییه‌وه، ته‌نها وانه‌یه‌ك بو بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی تا سته‌م ره‌تبكرێته‌وه‌و گه‌لان ئازادببن و كۆته‌كانی ژێرده‌سته‌یی بپسێنرێت به هه‌مو ناو و شێوازه‌كانییه‌وه.
به‌ڕێز سه‌در، كه ژیان و خوێنی خۆی كرد به قوربانی بۆ خوای گه‌وره، له ناخماندا سیسته‌مێكی ته‌واوی به‌های بڵندو هۆشمه‌ندی جێهێشت، ئێمه هه‌مو ساڵێك كه‌مه‌ندكێشی ئه‌و هه‌ڵوێست و پاڵه‌وانیه‌تیه جاویدانی و ناوازانه ده‌بین كه نمونه‌یان نیه، ئه‌وه ئه‌و بو كه دیواری ترسی هه‌ڵگرت و له دڵی عێراقییه‌كاندا ریشه‌كێشی كرد، ئا لێره‌دایه كه بیر‌و په‌یڕه‌و و كه‌له‌پوره‌كه‌ی ئه‌و به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه‌و به زیندویی به‌رده‌وامی هه‌یه له ویژدانی ئوممه‌تداو ده‌بێته ناونیشانێك بۆ ئازادی و راپسكان له كۆته‌كانی سته‌م و سته‌مكاری و خوێندنگه‌كه‌شی به نه‌مری بیر‌و كه‌له‌پوره‌كه‌ی به‌رپاده‌بێت.
ئه‌م قوربانییه ده‌بێته پاڵنه‌ر بۆمان تا كۆمه‌ڵێك ئامانجی به‌رزو بڵند به‌دیبێنین، كه شه‌هید بانگهێشتیكردوین بۆیان له هه‌موشی گرنگتر چاكسازییه له داموزده‌زگاكان و پاكتاوكردنیان له گه‌نده‌ڵ و به‌عسییه‌كان، چونكه چاككردنی ئه‌و دامه‌زراوانه به مانای چاككردنی هه‌مو كۆمه‌ڵگا دێت، له‌په‌نای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان له ده‌ره‌نجامی سیاسه‌ت و تاوانه‌كانی رژێمی به‌عسی تاوانبار هه‌روه‌ها قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی حه‌شدی شه‌عبی و زیانلێكه‌وتوانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ سوربون و پێداگری له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌مان و سه‌رپێخستنه‌وه‌ی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی.
داوا له خوای به‌رز و گه‌وره ده‌كه‌ین هه‌نگاوه‌كانمان جێگیربكات و بۆ خێر و چاكه‌و چاككردنی ئه‌م وڵاته و گه‌له به‌ڕێزه‌كه‌مان و خۆڕاگریمان پێببه‌خشێت له كۆمه‌ككردنی خه‌ڵك و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان و پاراستنی كه‌رامه‌تییان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌مو شێوازه‌كانی باتڵ و هه‌ڵماڵینی هه‌مو ئه‌و پیلانانه‌ی دژ به‌م وڵاته پیرۆزه ده‌ته‌نرێت.
هه‌مو وه‌فایه‌ك بۆ شه‌هید سه‌در و هه‌ردو كوڕه پاكه‌كه‌ی و هه‌مو شه‌هیدانی عێراق دوپاتده‌كه‌ینه‌وه..
درود له‌سه‌ر تۆ له‌و رۆژه‌ی له دایكبویت و له‌و رۆژه‌ی شه‌هیدكرایت و ئه‌و رۆژه‌ش زیندو ده‌كرێیته‌وه، خوا پاداشتی ئێمه‌و ئێوه بداته‌وه‌و له‌وكه‌سانه‌مان وه‌ربچه‌رخێنێت له‌سه‌ر رێی سه‌دری پیاوچاك و په‌یڕه‌وه‌كه‌ی رێبكه‌ین تا رۆژی زیندوبونه‌وه.
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٦/١٤