سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش پیرۆزبایی له‌یانه‌ی نه‌وت ده‌كات له‌به‌ده‌ستهیًنانی پاڵه‌وانی خولی تۆپی سه‌به‌ته‌ی نایاب
رۆژی هه‌ینی 18/6/2021 سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوان ووه‌رزش په‌رله‌مانتار عه‌باس علێوی به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌كه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی تیپی تۆپی سه‌به‌ته‌ی نادی نه‌وتی كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاڵه‌وانی خولی تۆپی سه‌به‌ته‌ی عیراق وه‌رزی 2020/2021 وكه ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه له‌هۆڵی گه‌لی داخراو له به‌غدای پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو .
سه‌رۆكی لیژنه‌كه پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی به‌كیبَبڕكێیه‌كی وه‌رزشی پڕڕێزناوزه‌ندكرد وئاماژه‌ی به‌بوونی یاریزانانی لێهاتوو كرد تیایدا كه‌ئه‌توانن زۆربه‌باشی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی تۆپی سه‌به‌ته بكه‌ن
په‌رله‌مانتار علێوی وتی لێنه‌كه سووره وئاماده‌یه له‌په‌ره‌پێدانی یاریه‌كاندا ئاسانكاری ده‌كات بۆبه‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كان ، ستایشی هه‌وڵ و كۆششی رۆڵی سه‌رپه‌رشتیارانی یاریه‌كان و كادیری به‌ڕێوه‌بردن راهێنان و یاریزانان ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه ناوی عیراق به‌رزده‌كاته‌وه له دامه‌زراوه عه‌ره‌بی ونێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
شایانی باسه یاری كۆتایی كێبڕكێ بوو له‌نێوان هه‌ردوو تیپی تۆپی سه‌به‌ته‌ی یانه‌ی نه‌وت و پۆلیس كۆتایی هات له‌به‌رژه‌وه‌ندی نادی نه‌وت به‌جیاوازی 25 خاڵ (66—91).
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
2021/6/18