بەیاننامەی لیژنەی كار و كۆچ و كۆچبەران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەرانەوە

پەڕلەمانتار ڕەعد ئەلدەهلەكی سەرۆكی لیژنەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و كۆچ و كۆچبەران جەختیكردەوە لەسەر گرنگی سود وەرگرتن لە ئەزمونەكانی ڕابردوو و دەرهاویشتەكانی لەو وێرانكاری و نەهامەتیانەی كەبەسەر گەلی عێراقیدا هێناوە ، بۆ بنیادنانی ئایندەیەك كە شایستەی قوربانییەكانی ئەم گەلە بێت، و ژیانێكی شەرەفمەندانەیان بۆ دابین بكات لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.
دەهلەكی لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند” لەم ڕۆژەدا كە ڕۆژی جیهانیی پەنابەران یاد دەكەینەوە هەست بە قەبارە و ئەو ئازار و دۆخە سەختە دەكەین كە بەسەر ئەم توێژەدا تێپەڕیوە لە وڵاتانی هەندەران ، و ئەو نرخەی كە كەسانی بێتاوان ، بەبێ ئەنجامدانی هیچ تاوانێك، داویانە بەهۆی ئەو ململانێی و شەڕ و كێشمەكێشانەی كە وڵاتەكەیان ڕووبەڕووی بووەتەوە ، ئەوان یەكێكن لە قوربانییەكان بە هۆكاری ئارەزووەكان و ئەجێندای ناوخۆیی و دەرەكیەكان كە هیچ چاكەیەك بۆ ئەم وڵاتە بەسەرجەم بەشەكانییەوە ناخوازن.
هەروەها سەرۆكی لیژنە ئەوەشی خستە روو كە ئەم ئەزمونانە كە هۆكارەكەی چینە سیاسییەكە ، و یاریكەرە دەرەكی ، و ململانێ هەرێمییەكان بوون ، و هاوڵاتی ئاسایی نرخەكەی داوە، پێویستە ببێتە مایەی وانەوپەند بۆ سەرجەم سیاسییەكان بە گەڕانەوە یان بۆ بەهێزكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات ، هەروەك لە هەسارەی عاج بێنە خوارەوەو دەست لە بەرژەوەندی و ململانێكانیان هەڵبگرن بۆ گەرەنتی كردنی دووبارە نەبونەوەی ئەم مەرگەساتانە و ئەو كارەساتانەی بەسەر ئەم گەلانەدا هێناویەتی.
هەروەك جەختی كردەوە لەسەر گرنگی بوونی ڕۆڵی هەر سێ دەسەڵاتەكە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتیەكان ، لە زەمینەسازكردن بۆ ژیانێكی شكۆمەندانە لەو وڵاتانی هەندەران. هەروەها كاركردن لە سەر بنیاتنانی دەوڵەتی دامەزراوەیی و یاسایەك كە گرەنتی ژیانێكی ڕێزدارانە و دادپەروەرانە و هەستكردن بە ئاسایش و داهاتوو بۆ ڕۆڵەكانی گەلی عێراق بكات بە چەشنێك هانی ئەو توێژە بدات بگەڕێتەوە بۆ نیشتیمانی دایكی ، و كار بكات بۆ بەهێزكردنی ڕایەڵەكانی هەستی ئینتیما بۆ هاوڵاتییان لە ناوخۆی وڵاتدا بۆ دڵنیابوون لە دووبارەنەبوونەوەی حاڵەتەكانی پەنابەرێتی لە وڵاتانی تر كە لەوڵاتی ئێمە باشتر نییە بەڵام بەداخێكی زۆرەوە نەمانتوانیوە سود لە خێر و بێری وڵاتەكەمان وەربگرین بۆ خزمەتكردنی ئەم گەلە ستەمدیدەیە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن