کەعبی داوا ده‌كات وه‌ك یه‌كێك له بنه‌ماكانی هاتنه ئارای بوژانه‌وه‌و ئاسایشی خۆراك، پشتیوانی كه‌رتی كشتوكاڵ بكرێت
رۆژی سێشه‌ممه 29ی حوزه‌یران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ئاماده‌بونی په‌رله‌مانتار، سه‌لام شه‌مه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و پێشوازی له ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری جوتیارانی پارێزگای واست/ قه‌زای نیعمانیه كرد.
له‌و دیداره‌دا كه‌عبی وتویه‌تی؛ یه‌كێك له گرنگترین بنه‌ماكانی هاتنه‌ئارای بوژانه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی ئابوری وڵات، په‌ره‌دانه به واقیعی كشتوكاڵ، كه زیاتر له 11 ملیۆن عێراقی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی كه‌رتێكه ستراتیژیه‌تی ئاسایشی خۆراك پشتی پێده‌به‌ستێت بۆ وڵات.
ئاماژه‌شی به‌وه‌شداوه، بوژانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌رته، فه‌راهه‌می په‌ره‌دان به كه‌رته‌كانی تری وه‌ك پیشه‌سازی و گواستنه‌وه‌و بازرگانی ده‌ره‌وه ده‌كات و پشت به خۆبه‌ستن دێنێته ئاراوه‌و سنورێك داده‌نێت بۆ به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌یه‌كی زۆر له هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان له‌وڵاتگه‌لێكه‌وه كه 10%ی ئه‌و سه‌رچاوه‌و توانایه‌ی نییه كه عێراق هه‌یه‌تی له ئاو و ده‌ستی كار و ئه‌زمونی كشتوكاڵی و زه‌وی له‌بار بۆ كشتوكاڵكردن.
كه‌عبی داواشی له حكومه‌ت كردوه؛ پشتیوانی له‌و كه‌رته بكات و ئه‌و ته‌گه‌رانه تێكبشكێنێت، كه بونه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م برایانی جوتیار و روبه‌ڕوی كێشه‌ی گه‌وره‌یان ده‌كاته‌وه له‌كاتی كشتوكاڵكردن وه‌ك كه‌می ئاو و پرۆژه‌ی ئاودێری و وه‌ستانی چاكسازیكردنی كشتوكاڵی و پێدانی قه‌رز به خاوه‌ن پرۆژه بچوك و مامناوه‌ند و بگره گه‌وره كشتوكاڵییه‌كان، به‌تایبه‌ت رۆتینی بێزاركه‌ر له هه‌ندێك له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه په‌یوه‌ندییان به به‌شه ئاو یاخود پێدانی ره‌زامه‌ندی خێرا هه‌یه بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه به‌م كه‌رته‌وه په‌یوه‌ندیدارن.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باسی كێشه‌ی كه‌مئاوی ده‌یه‌ها گوند كراوه، كه پشت به پرۆژه‌ی “حوسه‌ینیه‌ی ئاودێری” ده‌به‌ستن به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ریكه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیان و قوتیان و وه‌ستانی كشتوكاڵكردن له‌و زه‌ویانه‌ی روبه‌رێكی به‌رفراوانیان هه‌یه.
به‌ڕێز كه‌عبی به‌ڵێنیشی پێدان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وتوێژ بكات بۆئه‌وه‌ی كۆسپ و گرفته‌كان چاره‌سه‌ربكرێن و هه‌مولایه‌ك سوربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی ببوژێنرێته‌وه‌و هه‌ستكردنی ته‌واوه‌تی به به‌رپرسیارییه‌تی به‌رامبه‌ر به ژیانی توێژێك بێته ئاراوه كه سێیه‌كی دانیشتوانی عێراق پێكدێنن و به ته‌واوه‌تی له بژێوییاندا پشت به كشتوكاڵ ده‌به‌ستن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٦/٢٩