پرسەنامەی د.بەشیر حەداد، بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا ئەنوەر سێبیرانی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا ئەنوەر سێبیرانی زانای دیاری شاری ھەولێرمان بیست.
مامۆستا مەلا ئەنوەر کەسایەتییەکی ديار و زانایەکی پایەبەرزی شارى ھەولێر بوو، کە توانی خزمەتێکی زۆر بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام بکات.
بەو بۆنەیەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و تەواوی ھاوڕێ و دۆستانی مامۆستای کۆچکردوو دەکەین.
ھیوادارین خودای مەزن مامۆستای کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە بنەماڵەكەی ببەخشێت.
‎ إنا لله وإنا إليه راجعون

‏‎ د.بەشیر حەداد
‏‎ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
‏‎‏‎ ھەینی ٢٠٢١/٧/٢