له میانی سه‌ردانه ره‌سمیه‌كه‌ی بۆ ئوردن… وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی چاوی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ده‌كه‌وێت و كه‌عبی تاوتوێ هاریكاری زیاتر له بواری ئه‌منی و سه‌ربازی بۆ چاره‌سه‌ری تیرۆر له ناوچه‌كه ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ـی ته‌موز، وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له چوارچێوه‌ی خشته‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی بۆ شانشینی هاشمی ئوردن ئه‌نجامیاندا له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی ئه‌و وڵاته، چاوی كه‌وت به ئه‌یمه‌ن سه‌فدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن.
كه‌عبی ستایشی ئه‌و رۆڵه‌ی كرد شانشینه‌كه بۆ ریشه‌كێشكردنی تیرۆر و وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی و ئه‌و رۆڵه‌ی بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌یگێڕێت، هاوكات سوپاسی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئوردنی كرد بۆ سه‌ركه‌وتنی لوتكه‌ی سێقۆڵی له نێوان عێراق و ئوردن و میسردا گێڕای كه له‌مدواییانه له به‌غدا به‌سترا، به‌شێوه‌یه‌ك هاندان و ده‌سه‌ڵاتپێدانێكی فراوانتری لێكه‌وته‌وه بۆ ئاڵوگۆڕی شاره‌زایی و توانا و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كارا به مه‌به‌ستی بره‌ودان به ژماره‌یه‌ك له كه‌رته‌كانی ئابوری و بوژانه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا، هه‌ردولا باسیان له رۆڵی خوێندنی باڵا كرد له زیادكردنی قه‌باره‌ی نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ردو وڵات به تایبه‌ت كه له ئێستادا 30 هه‌زار خوێندكاری عێراق له زانكۆكانی ئوردن ده‌خوێنن و به‌هه‌مان شێوه چه‌ندین مامۆستای عێراقی له‌و زانكۆیانه كارده‌كه‌ن، به هه‌مان شێوه رۆڵی وه‌زاره‌تی هه‌ردو وڵات بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات له هه‌مو بواره‌كاندا خرایه‌ڕو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌فدی پێزانینی هه‌بو بۆ ئه‌و رۆڵه كارایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌یگێڕێت له كردنه‌وه‌ی ئاسۆی نوێی هاوكاری له‌گه‌ڵ شانشینی ئوردنی، به هه‌مان شێوه پێزانینی بۆ حكومه‌تی عێراقیش ده‌ربڕی كه به كاتێكی دیاریكراو توانی سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین رێكخراوی تیرۆریستی وه‌ك داعش، كه هه‌ڕه‌شه‌بو له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئاشتی جیهانی، عێراقییه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه ده‌ست له‌ناو ده‌ست توانیان وڵاته‌كه‌یان چنگ بخه‌نه‌وه به مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه گه‌وره‌یه.
هه‌ردولا رێكه‌وتن له‌سه‌ر پێویستی زیاتركردنی هاوكارییه‌كان له بواره‌كانی ئه‌منی و سه‌ربازی، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری لێكه‌وته‌كانی بونی تیرۆر له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ك باس له ئاسانكاری چونه‌ژوره‌وه‌ی عێراقییه‌كان بۆ ناو خاكی ئوردن و به‌پێچه‌وانه‌وه كرا به‌وپێیه‌ی له ئایینده‌دا ده‌رگایه‌ی ئاسۆیه‌كی گه‌وره‌ی هاوكاری ده‌كاته‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٧/٧