له میانی سه‌ردانه ره‌سمیه‌كه‌ی بۆ ئوردنیه هاشمی.. به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، سه‌رۆكی وه‌فدی عێراقی داوای سود وه‌رگرتن له ده‌ره‌نجامه‌كانی لوتكه‌ی سێقۆڵی و په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كان و بره‌ودان به كاروباری ئابوری ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ـی ته‌موزی 2021، وه‌فده‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌م سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، چاوی كه‌وت به عه‌بدولمونعیم عه‌ودات، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئوردنی و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه.
ئه‌و دیداره، له چوارچێوه‌ی خشته‌ی ئه‌و دیدارانه‌دا دێت، كه وه‌فده‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجامیانده‌دات و له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمی شانشینی هاشمی ئوردن گه‌یشتونه‌ته ئه‌و وڵاته.
له دیداره‌كه‌دا كه‌عبی سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئوردنی كرد له‌پای بانگهێتشتكردنیان و میوانداریی و پێشوازییه گه‌رموگوڕه‌كه‌یان، ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه، كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وجۆره سه‌ردانانه، پته‌وكردن و په‌ره‌دانه به په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتانی عێراق و ئوردنی برا.
له دیداره‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به میكانیزمه‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان و بۆلوانی كۆمپانیا عه‌ره‌بییه‌كان له پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و سودوه‌رگرتن له رێكه‌وتنه واژۆكراوه‌كانی نێوان عێراق و ئوردن تاوتوێكران به تایبه‌ت پوخته‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له لوتكه‌ی سێقۆڵی به‌غدا كه‌وتوه‌ته‌وه‌و فه‌راهه‌می ئه‌وه ده‌كات سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زانست و فیكر و ئابورییه‌كی گه‌وره له نێوان هه‌رسێ وڵات‌دا.
له‌لایه‌كی تره‌وه، وه‌فده‌كه‌ی عێراق له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی ئوردنی هه‌ر ئه‌مڕۆ چاوی كه‌وت به سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه.
كه‌عبی رونیكرده‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئوردن له قۆناغه‌كانی رابوردودا هیچ درزێكی تێنه‌كه‌وتوه، به‌ڵام ده‌كرا گه‌وره‌تر و باشتر بوایه ئه‌گه‌ر سیاسه‌ته سه‌رشێته‌كانی رژێمی به‌عسی دیكتاتۆری نه‌بوایه، كه مه‌به‌ستی بو یه‌كه‌مجار وڵاته‌كه‌ی خۆی وێران بكات و ئه‌مه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه پاشه‌كشه بكات.
به هه‌مان شێوه به‌ڕێزیان باسی له‌و به‌ره‌و پێشچونه گه‌وره‌یه‌ی كرد كه له سیسته‌می یاسایی و یاسادانان له عێراقدا هاتوه‌ته ئاراوه، كه سیسته‌مێكی سه‌رده‌میانه‌ی دیموكراتی له‌سه‌ر بونیادنراوه‌و هۆكاربوه بۆئه‌وه‌ی چه‌نده‌ها یاسا دابڕژێت كه له زۆرێك له وڵاتانی دیموكراتی جێبه‌جێبانكردوه، وه‌ك یاساكانی ئازادی راده‌ربڕین و مافی ده‌ستڕاگه‌شتن به زانیاری و ئازادی میدیا‌و زۆر رێسای تر.
له وتوێژه‌كه‌دا باس له گرنگی به‌ڕێوه‌چوه‌نی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی كرا به‌وشێوه‌یه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتی به سیسته‌مه سیاسیه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه وتوێژ له‌باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردو وڵات كرا كه له ماوه‌ی رابوردودا به‌هۆی بڵاوه‌كردنی كۆرۆنا پاشه‌كشه‌ی كردبو، هاوكات هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات له بواره‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و هاوكاری له ئاستی زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ش خرایه به‌رباس.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٧/٦