سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز عەلی رەزا کونای باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا.
بەرێزیان پیرۆزبایی لە بەرێز کونای کرد بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکی نوێی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لەمیانی دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی کرا لە بوارەکانی ئەمنی و ئابوری هەروەها تاوتوێی دۆسیەی ئاو کرا لەگەڵ گرنگی رێکخستنی پەیوەندی ئاوی نێوان عێراق و تورکیا.
هەر لە دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی ڤیزا کرا بۆ هاوڵاتیانی هەردوو وڵات لەگەڵ چەند پرسێکی هاوبەش و رێگەکانی گەشەپێدانی پەیزەندییەکانی هەردوو وڵات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
8 تەموز 2021