سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌هۆی كاره‌ساتی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حوسه‌ین له زیقار ده‌ربڕی.. كه‌عبی داوای له لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌و دانانی سنورێك بۆ روداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دڵته‌زێن له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كان و لێپێچینه‌وه كه‌مته‌رخه‌مان ده‌كات
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له حكومه‌ت ده‌كات به په‌له لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حوسه‌ینی فێركاری (د) له زیقار ده‌ستپێبكرێت، كه بوه هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له 65 كه‌س تا ئه‌م ساته ببنه قوربانی، هاوكات سنورێك بۆ دوباره‌بونه‌وه‌ی روداوه یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كه‌كانی سوتانی دڵته‌زێن دابنرێت له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت به تایبه‌ت له نه‌خۆشخانه‌كان، هاوكات په‌له‌ش بكرێت له لێپێچینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌مان، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌ت بكرێت به تاوتوێی هۆكارو كاردانه‌وه‌كانی سوتانی كاره‌ساتباری ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه.
له پرسه نامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی ته‌موزی 2021، كه‌عبی وتی:
ئه‌وپه‌ڕی سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حوسه‌ینی فێركاری درودی خوای لێبێت له زیقار ده‌كه‌ین، داواكارین له خوا ره‌حمیان پێ بكات و بیانخاته به‌هه‌شتی به‌رینی خۆیه‌وه‌و شیفای خێرای به په‌له‌ی برینداره‌كان بدات.
ئه‌وه‌شی وت: كه‌مته‌رخه‌می كه له روداوی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب ئاماژه‌مان پێدا، ئه‌مڕۆ به‌هۆی جدی نه‌گرتنی رێكاره خێراكان كه رێ له ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی گریمانه‌كراو ده‌گرێت، یان مه‌ترسییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌و رۆحی نه‌خۆشه كه‌وتوه‌كان و سه‌ردانكه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌پارێزێت دوباره ده‌بێته‌وه، داواشی له حكومه‌ت كرد قه‌ره‌بوی خێزانی شه‌هیده‌كان بكاته‌وه‌و له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، چاره‌سه‌ری برینداره‌كان بكرێت، ماته‌مینی گشتی له‌سه‌ر رۆحی شه‌هیدانی ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه رابگه‌یه‌نرێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٧/١٣