سەرۆکی لیژنەی هەرێمەکان سەردانی پارێزگای دیاله دەکات بۆئاگاداربوون لەبارودۆخی گشتی تیایدا

سەرۆکی لیژنەی هەرێمەکان و پارێزگارێکخراوەکان بەهەرێم پەڕلەمانتار سیروان دویردانی بەئامادەبوونی پەڕلەمانتار ئازادحەمیدشفی وڕاوێژکاری ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کاروباری هەرێمەکان و پارێزگاکان ڕائددلێمی ،ڕۆژی چوارشەممە١٤/٧/٢٠٢١ ،سەردانی پارێزگای دیالەی کرد بۆئاگاداربوون لەبارودۆخی گشتی لەپارێزگاکەدا .
سیروان دویردانی چاوێکەوت بەجێگری یەکەمی پارێزگار کەریم ئاغازەنگەنەوەچەند سەرکردەیەکی ئەمنی و بەڕێوەبەرەکانی فەرمانگەکان بۆلێکۆڵینەوەوتاوتوێکردنی بارودۆخی گشتی لەدیالەداو کێشەکان وگرفتەکان کەخەڵکانی پارێزگاکە بەدەستیانەوەدەناڵێنن ، وەلیژنەی هەرێمەکان ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان ولایەنە پەیوەندیدارەکان بۆچارەکردنی ئەوکێشانە .
دویردانی تاکیدی کردەوە کەهەرچەندەئیمڕۆ پشووی دەوامە،لیژنەکەهەوڵیدابۆئامادەبون لەلای کەسوکارەکانمان لەدیالەوپەیوەندیکردن لەگەڵ هەمووڕۆڵەکانی پارێزگاکانی عێراق وچارەکردنی کێشەکانیان بۆبەرزکردنەوەی ئاستی واقعی خزمەتگوزاری تیایاندا .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
 ١٤ی تەمووزی ٢٠٢١