پرسەنامەی د.بەشیر حەداد، بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدولڕەحمان مەلا محەممەد ھەرتەلی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا عەبدولڕەحمان مەلا محەممەد ھەرتەلی)مان بیست.
مامۆستا مەلا عەبدولڕەحمان زانایەکی پایەبەرز و کەسایەتییەکی دیاری ھەولێر و ناوچەکە بوو، بەو بۆنەیەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و تەواوی ھاوڕێ و دۆستانی مامۆستای کۆچکردوو دەکەین.
ھیوادارین خودای مەزن مامۆستای کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە بنەماڵەكەی ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون
د.بەشیر حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
ھەینی ٢٠٢١/٧/١٦