سەرۆکى لیژنەى ئاشتەوایى و هۆزەکان سەرەخۆشى لە قوربانیانى کارەساتى نەخۆشخانەى حسێن لە ناسرییە دەکات

بەدڵێکى پڕ لەئازارو بڕوادار بە قەزاو قەدەرى خودا، شەوى ڕابردو هەواڵى کارەساتێکى ترمان پێگەیشت کە چووە سەر خەم و ئازارەکانى ترى وڵاتە بریندارەکەمان بە شەهیدبون و برینداربونى ژمارەیەک لەهاوڵاتیانمان لەنەخۆشخانەى حسێنى پزیشکى لە پارێزگاى ناسرییە.

لەکاتێکدا سەرەخۆشى لەخانەوادەى شەهیدان دەکەین، لەخواى گەورە ئەپارێینەوە شیفاى برینداران و بەرکەوتوان بدات، داواش لە حکومەتى فیدراڵ و حکومەتى خۆجێى دەکەین بەرپرسیارێتى یاسایى خۆیان هەڵبگرن لەبەرامبەر گەلەکەیان و لێرسینەوە لە کەمتەرخەمەکان بکەن و قەرەبوى خانەوادەى شەهیدان و برینداران بکەنەوەو، کاربکەن بۆ دووبارە نەبونەوەى ئەو کارەساتە لەئایندەدا.

وانا لله وانا الیه راجعون

میرز حەمادى سوڵتان
سەرۆکى لیژنەى ئاشتەوایى و هۆزەکان
ئەنجومەنى نوێنەران
فەرمانگەى ڕاگەیاندن

2021/7/13