كه‌عبی سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ شه‌هیدبونی چوار پاڵه‌وانی سوپای عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش راگه‌یاند
حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ـی ته‌موزی2021 سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق و فه‌رمانده‌و پیاوانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كرد به‌هۆی شه‌هیدبونی چوار پاڵه‌وانی فیرقه‌ی هه‌شتی پیاده‌ی ئامێره‌كان كه له‌لایه‌ن چه‌ته تیرۆریسته‌كانی داعشه‌وه له كه‌رتی فه‌وجی چواری لیوای پیاده‌ی ئامێر 32، روبه‌ڕوی هێرشێكی ترسنۆكانه بونه‌وه.
له پرسه‌نامه‌كه‌دا به‌ڕێز كه‌عبی باسی له‌وه‌كردوه:
له‌كاتێكدا كه ئه‌وپه‌ڕی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كان ده‌كه‌م به‌هۆی ئه‌م كۆسته گه‌وره، ته‌ئكیدیش له یه‌كپێگرتنی توانا‌و هه‌وڵی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سوپا دژ به داعش و به فیڕۆنه‌دانی ده‌رفه‌ت ده‌كه‌ین بۆ تێكشكانی هێرشه تیرۆریستیه‌كان كه ناوبه‌ناو له ناوچه جیاوازه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، كه ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بێتواناییان و نزیكبونه‌وه‌ی كۆتاییان به ئیزنی خوا.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواشیكردوه، هێزه ئه‌منییه‌كان به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه بۆئه‌وه‌ی زیاتر هۆشیان لای خۆیان بێت سه‌باره‌ت به پلانی دوژمنانی عێراق، ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه، پێویسته توانا هه‌واڵگرییه‌كان له به‌غدا و پارێزگاكان كارا بكرێن به مه‌به‌ستی پاراستنی سنوره هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كه وڵات به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، كه‌سانێك هه‌ن به وروژاندنی دوبه‌ره‌كی و بڵاوه‌پێكردنی پڕوپاگه‌نده‌و هه‌ڵایساندنی ململانێكان ده‌یانه‌وێت وڵات به‌ره‌و وێرانكردن به‌رن، به‌ڵام گه‌له به‌ڕێزه‌كه‌مان بۆ هه‌مو جیهانی سه‌لماندوه كه چه‌نده ده‌ست له‌ناو ده‌سته بۆ له‌ناوبردنی هه‌ر پیلانێك كه یه‌كگرتویی خاكه‌كه‌ی به ئامانج بگرێت.
داوا له خوای به‌رزو به توانا ده‌كه‌ین، ره‌حمه‌ت و ره‌زامه‌ندی خۆی و به‌هه‌شته نه‌مره‌كه‌ی به شه‌هیدانی عێراق بفه‌رموێت و سه‌بوری و ئارامی بڕژێت به‌سه‌ر دڵی كه‌سوكاریاندا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٧/١٧