كه‌عبی داوا له سه‌رۆكایه‌تی لوبنان ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ی به په‌له بكرێت له روداوی دواكه‌وتن و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر گه‌شتیارانی عێراق له فرۆكه‌خانه‌ی حه‌ریری
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان كرد، لێكۆڵینه‌وەى خێرا له روداوی دواكه‌وتن و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیارانی عێراقی له فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌ریری له به‌یروت ده‌ستپێبكه‌ن، داواشیكرد ئه‌وپه‌ڕی لێپێچینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌مان بكرێت و داوای لێبوردنی ره‌سمی بكرێت و جارێكی تریش ئه‌و جۆره رەفتارە ئه‌نجام نه‌درێت كه ده‌بێته هۆی تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردو وڵات له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كان.
له‌و نوسراوه‌ی كه‌عبیدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ـی ته‌موز ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی و باڵیۆزخانه‌ی لوبنان له به‌غدا كراوه، هاتوه:
به له‌به‌رچاوگرتنی ده‌ستدرێژی ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی ئاسایشی لوبنانی بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی عێراقی له فڕۆكه‌خانه‌ی ره‌فیق حه‌ریری، كه باسیان له‌وه‌كردوه ماوه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزای چونه ژوره‌وه زیاتر له پێنج سه‌عاتی خایاندوه، به‌وهۆیه‌وه گه‌شتیاران له ژن و پیرو نه‌خۆش به ریزی دوردرێژ راوه‌ستاون، داوا له وه‌زاره‌ته‌كه‌تان ده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه‌دا بكرێت و رێكاری گونجاو و هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وانه بگیرێته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی رێز له گه‌شتیارانی عێراقی بگیرێت و ته‌ئكید له رێزگرتنی هاوڵاتی عێراقی له‌سه‌ر هه‌مو شتێكه‌وه بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها كاربكرێت بۆ ئاسانكاری بابه‌تی چونه ژوره‌وه‌و چونه ده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م گه‌شتیاران بۆ وڵاتانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و بێ گرفت.
ئه‌وه‌شی وتوه: به توندی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕین دژ به‌و هه‌ڵسوكه‌وته ناشیرینه دژ به رۆڵه عێراقییه میوانه‌كان لای براكانیان له لوبنانی برا، داوا له‌لایه‌نه ره‌سمییه‌كانی لوبنان ده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه ده‌ستبه‌جێ ئه‌نجامبده‌ن و داوای لێبوردن بكه‌ن به‌هۆی ئه‌و روداوه‌وه، جارێكی تریش ئه‌و جۆره ره‌فتاره دوباره نه‌كرێته‌وه كه ده‌بێته هۆی شێواندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى نوێنەران
٢٠٢١/٧/١٨