بەیاننامە

لە کاتێکدا عێراقییەکان لە چاوەڕوانى کاتژمێرەکانى داهاتوو بوون و منداڵاکانیان بەڕووى گەشەوە پێشوازى لەجەژنى قوربانى پیرۆز بکەن، بە نیازى چێژ وەرگرتن لەساتێک خۆشى و شادى، دواى ئەو هەموو کارەسات و ناخۆشى بەڕۆکى ژیانى ڕۆژانەى گرتوون، ڕووبەڕووى کارەساتى تەقینەوەیەکى نوێ بونەوە لەبازاڕێکى میللى لەشارى سەدر کە لەگەڵ دەنگى تەقینەوەکەدا گیانى هاوڵاتیانى بێگوناح پارچە چارچە بوو وەک یەکەم قوربانى ئەم جەژنە.

ئێمە لەکاتێکدا تووشى خەمێکى قوڵ و ئازارێکى زۆربوین، بەتوندى ئیدانەى ئەو تاوانە قێزەونە دەکەین لەگەڵ ئەوەى دەزانین وشەى ئیدانەکردن واى لێهاتوە برینەکان ئەکولێنێتەوە زیاتر لەوەى سارێژیان بکات بەڵام چاوەکان پڕ لەفرمێسکن و دڵەکان زۆر خەمبارن، داوا لەلایەن ئەمنیە بەرپرسەکان لەپاراستنى ئاسایش دەکەین بە ئەرکى خۆیان هەستن و بەگەلەکەشمان دەڵێین کە هەموو تاوان و کارەساتانەى ڕویان داوە و ئەو باجە قورسەى دراوە بێتاوانەکان داویانە، بەبیرى تاوانبارانیشى دێنینەوە کە دادپەروەرى ئاسمان دواناکەوێت گەرچى دادپەروەرى لەزەویش دواکەوێت.

داوا لەحکومەت و دەزگا ئەمنیى و دادوەرییەکان دەکەین ڕێوشوێنى پێویست بگرنەبەر لەلێکۆڵینەوەو سزادانى کەمتەرخەمەکان لەلایەنە ئەمنییەکان و ئەو تاوانبارانەى ڕێگەیان بەخۆیان داوە ئەو کارە ترسنۆکانە ئەنجامبدەن و توندترین سزا بەسەریان و ئەوانەشى یارمەتیانداون بسەپێنن.
هەروەها داوادەکەین قەرەبوى خانەوادەى شەهیدان و برینداران بکرێتەوە، لەخواى گەورە ئەپارێینەوە بەزەیى خۆى بە شەهیدان ببەخشێت و سەبورى و ئارامى بە کەسوکاریان بدات و شیفاى بریندارانیش بدات.

لیژنەى ژنان و خێزان و منداڵان
ئەنجومەنى نوێنەران
فەرمانگەى ڕاگەیاندن
20/7/2021