لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی میوانداری کارگێڕی پێشکەوتوولەوەزارەتی پەروەردەدادەکات
لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی بەڕێزقوسەی موحسن یاسری سەرۆکی لیژنەکەوبەئامادەبوونی ئەندامەکانی ڕۆژی چوارشەمە ٢٨/٧/٢٠٢١میوانداریکردلە کارمەندلەوەزارەتی پەروەردەدا بەنوێنەرایەتی بەڕێز عەبدولکازم عەلی دەڕاجی بەڕێوبوری گشتی بەڕێۆەبردن وبەڕێوەبەری گشتی کاروباری دارایی بەبریکاری وبەڕێز محەمەدوەلیدعەبد بەڕێوەبەری گرێبەستەکان .
لەکۆبوونەوەکەداتاوتوێکرالە ئامادەکاریەکانی وەزارەت و ڕێکارەتایبەتیەکان لەبابەت ڕەوانەکردنی چاپەمەنیەکانی پەرتوکەقوتابخانەییەکان وئەوبڕەپارانەی تەرخانکراون بۆوەزارەتی پەوەردەلەبودجەی گشتی فێدڕاڵیدا لەساڵی (٢٠٢١) .
لەمیانی کۆبوونەوەکەداباسێکی بەوردی کرالەئامادەکاریەکانی وەزارەت وکارەکەی تایبەت بەلەچاپدانی پەرتۆکو پێداویستەقوتابخانەییەکان، ئاماژەیانداکەوەزارەت دەستی کردووەبەهەمووڕێکارەکانی ناردنی چاپکردنی پەرتۆکەکان بۆچاپخانەکانی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتی بەگوێرەی ڕێوشوێن ومیکانیزم و ڕێنماییەکان ولیژنەتایبەتەکان لەم بارەیەوەبەگوێرەی ڵیژنەهونەریەکان کەلەلایەن وەزارەتەوە درووستکراوەو هەڵسەنگاندی چاپخانەکان و بڕەپارەتەرخانکراوەکان بۆلەچاپدانی پەرتۆک و پێداویستیەقوتابخانەییەکان.
لەلای خۆیەوەلیژنەی پەرەردەی پەڕلەمانی جەختیکرد ڵەسەرپێویستی پابەندبوون بەماوە دیاریکراوەکان وزاڵبوون بەسەر کاتدابۆئەوەی لەکاتی سنوربۆدانراویداپەرتۆکەکان وپێداویستیەقوتابخانەییەکان دابەشبکرێت پێش دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی نوێ .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٨/٧/٢٠٢١