به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی به‌ڕێزی غه‌دیره‌وه.. كه‌عبی: ئیمامی عه‌لی (عليه السلام) له رابوردو و ئێستا و ئایینده چاوگی حوكمی ژیرانه‌و عه‌داله‌تی مرۆیی و دانانی خشتی یه‌كه‌می به‌هاكانی هاوڵاتیبونه
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق و تێكڕای ئوممه‌تی ئیسلامی كرد به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی غه‌دیری به‌ڕێز، ئه‌و رۆژه‌ی كه دروستكه‌ری به توانا، ئیمامی عه‌لی، خاوه‌نی دو سپارده‌كه‌و فه‌رمانده‌ی ئیماندارانی روخسار نورانی، كرد به خه‌لیفه‌ی خۆی و پێغه‌مبه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی.
كه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ی ته‌موزی 2021 بڵاویكرده‌وه، وتی:
ئه‌وپه‌ڕی پیرۆزبایی خۆم بۆ رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌م و به‌ڕێز فه‌رمانده موقته‌دا سه‌در و تێكڕای ئومه‌تی ئیسلامی ده‌رده‌بڕم به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی به‌ڕێزی غه‌دیره‌وه، داوام له خودا ئه‌وه‌یه پێشكه‌وتن و شكۆ و ده‌ست له‌ناو ده‌ستیمان پێببه‌خشێت له پێناو هێنانه‌دی خواستی ژیانێكی پیرۆز و ئایینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ مسوڵمانان و نه‌وه‌كانی داهاتومان.
كه‌عبی ئه‌وه‌شی وت، كه جه‌ژنی به‌ڕێزی غه‌دیر رۆژێكه مرۆڤایه‌تی لێیه‌وه فێری بنه‌ماكانی حوكمی ژیرانه‌و دانانی خشتی یه‌كه‌می به‌هاكانی هاوڵاتیبون ببێت و ببێته وانه‌یه‌ك لێیه‌وه بنه‌ماكانی مرۆڤایه‌تی و عه‌داله‌تی لێوه‌رگرین و به‌رپه‌رچی باتڵ بده‌ینه‌وه‌و بنه‌مایه‌كی جێگیر بۆ چاكسازی بخه‌ینه‌ڕێ له رێگه‌ی وردبونه‌وه له كه‌سایه‌تی ئیمامی عه‌لی كه پێداگربوه له‌سه‌ر بڵاوه‌پێكردنی حوكمی ژیرانه‌و دژایه‌تی سته‌م و گه‌نده‌ڵی و یه‌كسانی نێوان ئایینه‌كان، ئه‌و وته‌یه‌یمان بیرناچێت كه بوه‌ته دروشمی پێكه‌وه‌ژیانی نێوان ئایینه‌كان كاتێك وتی: خه‌ڵك دو جۆرن، یان ئه‌وه‌یه هاوتای تۆن یان براتن له دیندا” لێره‌دا هیچ جیاوازییه‌كی نه‌كردوه له‌نێوان مسوڵمان و جوله‌كه یان نه‌سرانی له حوكمدا، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیسلام ئایینی لێبورده‌یی و مرڤایه‌تی و به‌ركه‌ناركردنی توندڕه‌ویه.
هاوكات كه‌عبی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه پێویسته ئوممه‌تی ئیسلامی و سه‌رجه‌م ئوممه‌ته‌كانی تر، هاوكارو ده‌ستله‌ناو ده‌ست بن و ریزه‌كانیان یه‌كخه‌ن له‌پێناو هه‌رشتێك په‌یوه‌ندی به تائیفی و توندڕه‌وی و نه‌ژادپه‌رستییه‌وه هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئیمامی عه‌لی (عليه السلام ) په‌یڕه‌وێكی پته‌وی مرۆیی داناوه‌و پێویسته له رێگه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و سته‌م و لێكترازان، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی جێبه‌جێ بكه‌ین، ئه‌و په‌یڕه‌وه پته‌وه‌ش له‌وه گه‌وره‌تره ته‌نها له‌ناو ئوممه‌تێكدا قه‌تیسی بكه‌ین، به‌ڵكو له رابوردو و ئێستادا بنه‌مای دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی جێخواسته‌و گره‌نتی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه ده‌كات بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٧/٢٨