بەیاننامەی لیژنەی شەهیدان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبۆنەی یادی تاوانی دیكتاتۆری لەگۆڕنراو دژ بە كوردانی بارزانی

ئەمڕۆ ساڵیادی تاوانێكی قێزەونە كە لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆ ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ ئەنجامی دا دەرهەق بە پێكهاتەیەكی ڕەسەن لە پێكهاتەكانی گەلی عێراق بە زیندەبەچاڵكردنی 8000 بارزانی زۆر بێ بەزەییانە و دڵڕەقانە.

جێبەجێكردنی ئەم تاوانە لەلایەن ئەو دیكتاتۆرە لە گۆڕنراوەوە ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە ئەو ڕژێمە خاوەنی دەسەڵاتێكی سەركوتكەرانەی ماف و ئازادییەكان بووە و بە بێ بایەخ سەیركردنی خوێنی ئەو هاوڵاتییە بێ دەسەڵاتانەی كردووە كە لە ساڵی 1983 بەشێوەیەكی زۆر ناشیرین و دڕندانە بوونە قوربانی دەستی دەسەڵاتە دڕندانەكەی، وە ئەمەش بوو یەكەم هەڵمەت لەو هەڵمەتە بەربڵاوانەی بۆ لەناوبردنی بەكۆمەڵ (جینۆساید) كە ئەو ڕژێمە دیكتاتۆرە پێی هەستا دژ بە گەلی كوردی ڕەسەن.
دوای ئەوە هەڵمەتی پرۆسەكانی ئەنفال بە هەشت قۆناغدا تێپەڕی كرد و لە ناوچەكانی جافایەتییەوە دەستی پێ كرد تا ناوچەكانی بادینان كە 182 هەزار كەسیان لە گۆڕەبەكۆمەڵەكاندا كردە قوربانی، چارەنوسی ئەوانیش هەروەك چارەونوسی بارزانییەكان بوو لە گۆڕەبەكۆمەڵەكاندا لە بیابانەكانی عێراق، هەروەها لە نێویشیاندا گۆڕێكی بەكۆمەڵ هەیە كە چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا لە بیابانی موسەننا بە ئاڕاستەی زیندانی نوگرە سەلمان سەری هەڵدرایەوە كە ڕوفاتی چەندین منداڵ و ژنی گەلی كوردی تێدابوو.
ناوچەی بارزان و ناوچەكانی دی ڕووبەڕووی كاولكاری و وێرانكاری بوونەوە بەهۆی هەستانەوە و ڕاپەڕینی لە دژی رژێمی دیكتاتۆری بەعسی لەناوچوو، بە جۆرێك كە گەواهیدەری پڕۆسەكانی پاكتاوكردن و نەفی كردن و سەرنگونكردن و دابڕاندن و جیاكردنەوەی ژنان و منداڵان و كەسانی بەساڵاچوو بوون، هەر هەموو ئەمانە بەمەبەستی پاكتاوكردن و قەڵاچۆكردنی بە كۆمەڵا بوو، هەروەها ئەم ستەمكارە هەستا بە كۆمەڵە كارێكی دڕندانەی قێزەون لە ماوەی پڕۆسەكانی ئەنفالی بارزانیەكان كە خۆی دەبینێتەوە لە بەدیلكردنی پیاوان و ژنان و منداڵان و بەساڵاچووان وقەڵاچۆكردنیان لە نێو گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا.
لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی سەرەخۆشی لە گەلی كورد دەكات و جەخت دەكاتەوە لە وەستانەوەی لەهەمبەر سەرجەم ئەو هەوڵانەی كە دەیەوێت سەرلەنوێ بەعسیییەكان بهێنێتەوە نێو دەسەڵات و گرتنەوەدەستی پێگەكانی دەسەڵات، هەروەها لیژنەكەمان جەخت دەكاتەوە لە بونیادنانی وەزارەتێك بۆ شەهیدان كە سەرجەم ئەو شەهید و زیندانی و قوربانیانە لەخۆ بگرێت كە ڕووبەڕووی ستەم و چەوسانەوەی ڕژێمی بەعس بونەتەوە، وە بانگهێشتی سەرجەم ئەو لایەنە سیاسیانە دەكات كە بڕوایان بە ماف و ئازادییەكان هەیە بۆ وەگەڕخستن و كاراكردنی ئەم بابەتە گرنگ و بایەخدارە.
بەیاننامەكە داوای كرد سەرجەم كەس و كاری شەهیدان گرەنتی بەدەستهێنانی مافەیاساییەكانیان بۆ بكرێت، وە جەختی كردەوە لەسەر پێویستبوونی واژۆكردن و پەسەندكردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەسەر بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكان كە لە ساڵی 2011 دەرچوو كە كۆمەڵكوژی بارزانییەكانی بە جینوساید ناساند.
سۆز ومیهری خودایی و نەمری بۆ تێكرای شەهیدانی عێراق و سەرشۆڕی بۆ دیكتاتۆری گۆڕ بە گۆڕ و ڕژێمە بەعسیە خوێناوییەكەی.

ئەنجومەنی نوێنەران
بەشی ڕاگەیاندن
31/7/2021