ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لەسەرۆکی زانکۆی موستەنسریە دەکات

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی لە نووسینگەکەی خۆیدا ئەم بەیانیە،پێشوازیکردلەدکتۆر حەمیدفازل تەمیمی سەرۆکی زانکۆی موستەنسریەوشاندە یاۆەرەکەی،وەبەڕێز حەسەنێن ئەحمەدحەسەن بەڕێوەبەری ناوەندی ژماردەوسیستەمی زانیاریەکان لەدەروازەی عەباسی پیرۆز .

لەسەرەتای چاوپێکەوتنەکەدا ئەمینداری گشتی بەخێرهاتنی لەمیوانەبەڕێزەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانداکرد ، جەختی لەسەرشانازی بەزانکۆی موستەنسریەو زانکۆعێراقیەکانی تر کردەوە،‌ لەبەرئەوەی یەکێکە لەزانکۆ ڕەسەنەکان وەناوباشی و جێگەوڕێگەی هەیە لە نێوزانکۆکانی جیهانداوە لەوەتی دامەزراندنیەوە هەتا ئەمڕۆمان توانیویەتی کەببێت بەسەرچاوەیەکی هەزاران لە تواناکان وپسپۆڕیەکان لە جۆرەها تایبەتمەندیەکاندا وەلەجۆرەها ڕەگەزەکان لەوانەش عارەبی وبێگانە، سەرەڕای ئەوگشتە توێژینەوەو زانستیانەولێکۆڵینەوانەو بەرهەمانە بەجۆرەها تایبەتمەندیەکەیان بوون بەهۆی بەشداریکردن لەپتەوکردنی گۆڕانکاریەزانستیەکان و زانیاریەکان،جەختی کردەوە کەئەنجومەنی نوێنەران دەروازەی واڵایەبۆهەموو زانکۆعێراقیەکان بەمەبەستی بەیەکگەیشتن وهەماهەنگی و هاوکاری ولێکتێگەیشتن وە گواستنەوەی خەم وکێشەکانی زانکۆکان وناڕەحەتیەکانیان .

لەلایخۆیانەوە بەڕێزسەرۆکی زانکۆکەوئەندامەکانی شاندەکە بەختیاری وشانازی خۆیان دەربری بەبانگهێشتنی ئەمینداری گشتی بۆسەردانی ئەنجومەنی نوێنەران ،ئەم هەنگاوەیان بەوەداناکە دەربڕینێکە لەڕێزگرتنی ڕۆڵی زانکۆوفێربوون بەشێوەیەکی گشتی وەسەربەرزی وشانازی بەسەرۆکایەتی زانکۆیە کەخەمەکانی وکێشەکانی و داواکاریەکانی بخاتەڕوولە ئەنجومەنی نوێنەراندا.

لەمیانی چاوپێکەوتنەکەدا ژمارەیەک لەبابەتەکان تاوتوێکران کەپەیوەندیان هەیەبەزانکۆکەوەوگرنگترین ئەوکێشانەی کەتووشیانبووە وەکاریگەری یاساکان و یاسابڕیارلەسەردراوەکان لە واقع وکاری زانکۆکاندا هەموویان،هەروەهاتاوتوێکرا لەسەر هاوکاریی وهەماهەنگیی هاوبەشی وبەیەکگەیشتنی دوولایی لەنیوان هەردوولادا .

لەکۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا‌ ئەمینداری گشتی ڕێزیگرت لەسەرۆکی زانکۆوشاندەکە بە قەڵغانی ئەنجومەنی نوێنەران و نووسراوی سوئاس و ڕێزڵێنان .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
چوارشەممە ٤/٨/٢٠٢١