سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.
لە میانی دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی لەعێراق کرا لەگەڵ دۆسیەی هەڵبژاردنی پێشوەختە و گرنگی ئەنجامەکانی وتوێژی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات و پشتیوانی لە عێراق بۆ بەدیهێنانی گەشەسەندن و سەقامگیری و چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش.
هەر لە میانی دیدارەکە باڵیۆزی ئەمریکا تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پرۆسەی دیموکراتی لە عێراق و ئەجامدانی هەڵبژاردنی داهاتوو.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
5 ئاب 2021