لیژنه‌ی لاوانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری لاوان و وه‌رزش و ئۆفیسی جێبه‌جێكاری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كۆده‌بێته‌وه
چوارشه‌ممه 11/8/2021 سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوان ووه‌رزش په‌رله‌مانتار عه‌باس علێوی وجێگره‌كه‌ی په‌رله‌مانتار دیار به‌رواری و بڕیارده‌ری لیژنه‌كه په‌رله‌مانتار ئاره‌زوو مه‌حمود له‌گه‌ڵ وه‌زیری لاوان و وه‌رزش به‌ڕێز عه‌دنان ده‌رجال وكادیره پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی وسه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عیراقی به‌ڕێز ره‌عه‌د حه‌ممودی وئه‌ندامانی ئۆفیسی جێبه‌جێكاره‌كه‌ی كۆبونه‌وه.
له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌باره‌گای نیشته‌جێبوونی وه‌زیری لاوان ووه‌رزش به‌ڕێوه‌چوو به‌پێویستیان زانی په‌له له‌سه‌رفكردنی مینحه‌ی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كاندا بكرێت وپابه‌ندبن به‌داواكارییه‌كانی كاری ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی له‌ئاماده‌كردنی ئه‌و ژماره بانكییانه‌ی رێپێدراوی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانن،هه‌روه‌ها ته‌واوكردنی ناوه‌ندی چاره‌سه‌ری ناكۆكییه وه‌رزشییه‌كان و ئه‌وماددانه‌ی ماونه‌ته‌وه كه‌له‌یاسای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی ئاماژه‌ی پێدراوه .
هه‌روه‌ها هه‌موویان كۆكبون له‌سه‌ربه‌رجه‌سته‌كردنی یاسای یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دوو پۆستیان هه‌یه و ئاماژه‌یان به‌پابه‌ندبوونی ئاماده‌بوان دا له‌ڕێی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان له‌یانه‌و یه‌كێتییه لاوه‌كییه‌كاندا كه‌پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی وئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان كرد.
به‌پێویستیان زانی داموده‌زگا وه‌رزشییه‌كان به‌پێی پلان و به‌رنامه‌ی راسته‌قینه كاربكه‌ن وهه‌وڵی سه‌رپه‌رشتی و دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌مه‌ندان بده‌ن وتواناكانیشیان په‌ره‌پێبدرێت .
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
12/8/2021