لیژنەی دارایی پەڕلەمانی میوانداریی پارێزگار‌ی سەلاحەدین دەکات بۆ تاوتوێکردن لەپلانی وەبەرهێنان لە پارێزگاکەدا

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار موسەناسامەرایی جێگری سەرۆکی لیژنەکە،ئەمڕۆ سێشەممە١٧/٨/٢٠٢١، میوانداریکردلەپارێزگاری سەلاحەدین د.عەمارجەبر بۆتاوتوێکردن لەپلانی وەبەرهێنان لەپارێزگاکەدا بۆساڵی ٢٠٢١ .
لەچاوپێکەوتنەکەداکەلە بارەگای لیژنەی داراییدا بەسترا تاوتوێکرالەگرنگترینی ئەوپڕۆژانەی کەخراونەتەپلانی وەبەرهێنانەوە،ئەوانەی کە دەتوانن واقعی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی پارێزگای سەلاحەدین بگۆڕن بە گوێرەی ئەوتەرخانکراوە داراییانەی کەلیژنەی دارایی دیاریکردووەلەبودجەی ئەم ساڵدا .
هەروەهالەدێدارەکەداتاوتوێکرالەڕێگاکانی خێراکردن لە گۆڕینی پلانی وەبەرهێنان بۆ زەمینەی واقعی وتەواوکردنی هەمووپێداویستیە پێویستەکان وەکو ڕەچاوکردنی ڕێژەی دانیشتوان وەپلەی بێبەشبوون لەدابەشکردنی پڕۆژەکان بەسەرپارێزگاکەدا .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٧ی ئابی ٢٠٢١