له‌میانی پێشوازی له وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه به وه‌كاله‌ت.. كه‌عبی: ڤاكسین تاكه چاره‌سه‌ری روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆناو جۆره گۆڕاوه‌كانییه‌تی.. بۆیه پێویسته هه‌موان پشتیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكه‌ن دژ به مه‌ترسیدارترین دوژمنی مرۆڤایه‌تی
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجومه‌ن، باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌و ڤاكسینه‌ی به‌كارده‌هێنرێت، باشترین و تاكه چاره‌سه‌ری روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای مه‌ترسیداری كۆرۆنایه به‌تایبه‌ت دوای بڵاوبونه‌وه‌ی جۆری ده‌ڵتا له عێراق كه جێی مه‌ترسییه له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان و به‌بێ ره‌چاوكردنی ته‌مه‌ن، ئه‌وه جگه له‌وه‌ش كه چه‌ندین جۆری تری گۆڕاوی هه‌یه، ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه؛ به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌مدواییه‌دا خۆیان كوتاوه، ئاماژه‌یه‌كی باشه‌و رۆڵی ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌ركه‌وتن و مردن.
ئه‌م وتانه‌ی كه‌عبی ئه‌مڕۆ 25ی ئاب له میانی پێشوازیكردنی له دكتۆر هانی ئه‌لعیقابی وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه به وه‌كاله‌ت و وه‌فدێكی یاوه‌ریدا به ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی ئه‌نجومه‌ن، ئاماژه‌ی پێكرا.
له‌و دیداره‌دا كه‌عبی پێزانینی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌مدواییانه‌دا سوپای سپی به‌گه‌ڕیان خستوه له به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی پشكنینه‌كان و به‌رده‌میدان به پشكنینه مه‌یدانییه‌كان له ژماره‌یه‌ك ناوچه، رونیشیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌گه‌ڵ سه‌رسه‌ختترین دوژمن‌دا روبه‌ڕو بوه‌ته‌وه كه مرۆڤایه‌تی به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی له چاره‌سه‌ر كۆرۆناو جۆره گۆڕاوه‌كانییه‌وه بیگره تا پێداگری وه‌زاره‌ته‌كه له كردنه‌وه‌ی چه‌ندین بنكه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگا سه‌باره‌ت به خۆكوتان، جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی زیادكردنی پشكنینه راسته‌وخۆ مه‌یدانییه‌كان له ناوچه جیاوازه‌كان و شوێنه بازرگانی و مۆڵه‌كاندا، هاوكات كاریش بكرێت له‌سه‌ر زیادكردنی ژماره‌ی ڤاكسینی ئاماده له‌رێگه‌ی كۆمپانیا جێ متمانه جیهانییه‌كان كه له‌و بواره‌دا كارایی خۆیان سه‌لماندوه، هاوكات ژماره‌ی خێزانه‌كانی ته‌ندروستی زیادبكرێت و هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و به‌ركه‌وتانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كاندا كه‌وتون.
به هه‌مان شێوه ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی ئاشكراكرد، كه په‌یوه‌ندیدار ده‌بێت به ژینگه‌ی عێراقه‌وه به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبونی هه‌واو ئاو.
رونیشیكرده‌وه، ئه‌و پرۆژه‌یه سه‌رله‌به‌ری سه‌ر به حكومه‌ت ده‌بێت و هه‌مو ئه‌و لایه‌نه حكومی و كه‌رته تایبه‌تانه‌ی كاره‌كانیان ده‌بێته هۆی پیسونی ژینگه، پابه‌ند ده‌كرێن له چالاكییه‌كانی دۆستی ژینگه‌و چاره‌سه‌ری پیسبون رۆڵیان هه‌بێت له رێگه‌ی چه‌ند رێوشوێنێكی دیاریكراو، به نمونه‌ی دانانی یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری ئاو كه له‌لایه‌ن ئه‌و دامه‌زراوانه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی وزه یاخود نه‌وت یاخود هه‌ر پیشه‌سازییه‌كی تر به‌كارده‌هێنرێت پێش ئه‌وه‌ی بخرێته‌وه سه‌ر روباره‌كان، به‌هه‌مان شێوه چه‌ند كارێكی تر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجامده‌درێت به مه‌به‌ستی باشكردنی ژینگه‌ی شاره‌كان، وه‌ك رواندنی دار و سه‌وزكردنی هه‌ر شوێنێك موڵكی خوێندنگه یاخود نه‌خۆشخانه یان شه‌قام و شوێنی تر بێت.
به‌ڕێزیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو؛ باشكردنی ژینگه‌ی عێراق، چه‌نده‌ها سودی بۆ وڵات ده‌بێت له‌گرنگترینیان كۆتاییهێنانه به‌و پیسبونه‌ی شار و ئاوه‌كانمان پێوه‌ی گیرۆده بون، هاوكات ژینگه‌یه‌كی جوان و شیاو بۆ ژیانێكی ته‌ندروست فه‌راهه‌م ده‌كات، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی رێ له به هه‌ده‌ردانی پاره‌یه‌كی زۆر ده‌گرێت كه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیانه ده‌ڕوات پیسبونی ژینگه هۆكاریانه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٨/٢٥