لیژنەى ژنان و خێزان و منداڵان چاوى دەکەوێت بە سەرۆکى دامەزراوەى ( ئوم یەتیم) بۆ گەشەپێدان

لیژنەى ژنان و خێزان و منداڵانى پەرلەمان ڕۆژى چوارشەممە 25/8/2021 بەسەرۆکایەتى پەرلەمانتار مەیسون ئەلساعدى و ئامادەبونى محەمەد ئەلغەزى جێگرى سەرۆکى لیژنەى یاسایى پەرلەمان، چاویکەوت بە دکتۆرە عامرە ئەلبەلداوى بەرێوەبەرى دامەزراوەى (ئوم یەتیم) بۆ گەشەپێدان و وەفدێکى هاوڕێى.

لەدیدارەکەدا کە نوێنەرى فەرمانگەى تەشریعاتى پەرلەمانیى و ڕاوێژکارى یاسایى لیژنەى یاسایی ئامادەبون، دکتۆرە عامرە ئەلبەلداوى پوختەیەکى کورتى لەبارەى کارى ڕێکخراوەکە پێشکەشکرد لە پشتیوانیکردنى منداڵان، لەڕێى پرۆگرامێکى تایبەت کە دامەزراوەکە بۆ ئەو مەبەستە ئامادەى کردووە.

بەڕێوەبەرى دامەزراوەکە ڕونیشیکردەوە، لەو پرۆگرامانەى دامەزراوەکە دایناوە، پێکهێنانى لیژنەى بەدواداچونى جێبەجێکردنى سیاسەتى پاراستنى مندالانە بەهاوکارى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى و لایەنە پەیوەندارەکانى ترو، بەهەماهەنگى لەگەڵ لیژنەکانى ئەنجومەنى نوێنەران.

وێڕایى دامەزراندنى ڕوانگەیەکى تەشریعاتى یاسایى بۆ منداڵان، کە بریتیە لە پێگەیەکى ئەلەکترۆنى، بایەخ دەدات بە تەشریعە یاساییەکانى منداڵان.

لاى خۆیەوە، پەرلەمانتار مەیسون ئەلساعدى تەئکیدى کرد لەپەرۆشى لیژنەى ژنان بۆ پشتیوانیکردنى کارى ئەو لیژنەیە، کە بە هەنگاوێکى گرنگ دادەنرێت لەچاکسازیکردن لە سیستمى یاساکانى منداڵ و پێشکەشکردنى هەموو ئەو پێداویستیانەى کە زامنى مافى منداڵ دەکات لە عێراق ، لەگەڵ بەردەوامى ئەنجامدانى دیدارو کۆبونەوە بۆ گەیشتن بە بەجێگەیاندنى هەموارى پێویست لە پرۆژە یاسایى پاراستنى منداڵ و، قسەکردن لەگەڵ دەستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى نوێنەران بۆ ئەوەى بخرێتە ناو بەرنامەى کار پەرلەمان لەنزیکترین دانیشتدا، بۆ دەنگدان لەسەرى .

ئەنجومەنى نوێنەران
فەرمانگەى ڕاگەیاندن
27/8/2021