سەرۆکى لیژنەى خزمەتگوزارى و ئاوەدانکردنەوە بانگهێشتى هۆزەکانى زیقار قبوڵ دەکات

رۆژى هەینى 27/8/2021 لەسەربانگهێشتى هۆزى ئال موسەدیک لە قەزاى سەید دەخیل لەپارێزگاى زیقارپەرلەمانتار د وەلید ئەلسەهلانى سەردانى میوانخانەکەیانى کرد
لەمیانەى سەردانەکەیدا ستایشى رۆڵى هۆزەکان و گرنگى کۆمەڵایەتى لە رۆشنبیرکردن و هەڵمەتى وشیارکردنەوە لەسەرهەموو ئاستەکان و ناونیشانێکى گرنگە بۆ تاکەکانى کۆمەڵگە کەبەناونیشانى جیاوازدابەشبون بەسەر ئەم هۆزانە دا .
پەرلەمانتار ئەلسەهلانى داواکارییەکانیانى تۆمارکرد کەبریتى بوو لەکەمى خزمەتگوزارى سەرجەم کەرتەکان لەناوچەکەیاندا وەکو ئاو کارەبا و قیرتاوکردنى رێگاوبانەکان وشتى تریش ،هەروەها داواکارییەکانیانى وەرگرت سەرژمێرى بێکارەکانى کرد کە بڕوانامەیان هەیە ، وهەوڵبدات بۆدۆزینەوەى هەلى کارى گونجاو بۆیان هەروەها بەدواداچوون بۆ دۆسییەى رۆڵەشەهیدەکانى حەشدى شەعبى و خێزانەکانیان بکات کەپێویستیان بەبارمەتى و پشتگیرى هەیە .
فەرمانگەى راگەیاندن
ئەنجومەنى نوێنەران
28/8/2021