ئەمینداری گشتی سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی ڕاوێژکارەکان لە لیژنە پەڕلەمانیە هەمیشەییە کاندا دەکات

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتور سیروان عەبدوڵڵە سیرینی ئەم بەیانیە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکارەکان لەڵیژنە هەمیشەییە پەڕلەمانیەکاندا کرد ،بەئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەرەگشتیەکانی فەرمانگەکان لەفەرمانگەکانی یاسادانانی پەڕلەمانی وپەیمانگەی پێشخستن و فەرمانگەی کاروباری پەڕلەمانیدا.

ئەم کۆبوونەوەیە لەناو زنجیرەیەک لەکۆبوونەوەکاندا کەدەبەسترێت بۆتاوتوێکردنی بابەتەکانی پەیوەندیداربە زامنکڕدنی بەهێزی یاسادانانەکان و شێوازەکان و بەدیهێنانی حوکمڕانی یاسادانیندا وەهاوکاری لە‌ نیوان لیژنەپەڕلەمانیەکاندا وەپێشکەشکردنی نموونەکان بۆشێوازی زمانەوانی وەئامادەکردنی بەرنامە ڕاهێنانەبەردەوامەکان لەم بوارانەدا.

ئەمینداری گشتی لەمیانی کۆبوونەوەکەداداوایکردبە پێویستی کارکردن بەگیانی یەکتیمی چونکەکارکردن بەم گیانە یارمەتی دەدات بە بەدیهێنانی مەبەستە هیوا خوازیەکان ‌وەتەواوکردنی کارەکان بەشێوەیەکی خێراو کەمترین کات وهەوڵ ، هەروەهایارمەتی گۆڕینەوەی شارەزاییەکان وڕۆشنبیریەکان و زیرەکیەکان دەدات بەتایبەتی لەبواری دانانی یاساییدا لە یاسادەرکردنەکاندا .

پتروتی کەئەنجومەنی نوێنەران ئەوەندە تواناو شارەزایی هەیەوە بەئاستەبەرزەکان لەهەموو تایبەتمەندیەکاندا وەدەتوانرێت کەڵکیان لێ وەربگیرێت وهاوکارییان لەگەڵدابکرێت وەپەنایان پێ ببرێت بۆپڕۆژەکانی یاساکان و داڕشتنیان بەشێوەیەکی پێویست.

ئەمینداری گشتی جەختی کردەوەکەپێویستەلەسەرمان نامەیەکی ئاشکرابەگەلی عێراقی بگەیەنین کە ئەنجومەنی نوێنەران بەهەموولیژنەکانی و فەرمانگەکانیەوەکاردەکەن لەپێناوی خزمەتکردنی بەهۆی بەکارهێنانی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانەوەوەبڕیاردان لەسەرئەویاسایانەی کە دەڕژێنەبەرژەوەندیەوەو خزمەتی هیواکان و چاوەڕوانکراوەکانی دەکات .

نووسینگەی ڕاگەیاندن بۆئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
دووشەممە ٣٠/٨/٢٠٢١