سەرۆکى لیژنەى لاوان ووەرزش پیرۆزبایى لە یاریزان فارس سەعدون دەکات بەبۆنەى بەدەستهێنانى مەدالیاى برۆنزى لەخولى تۆکیۆ بۆ یارییە پارالامپییەکان

پەرلەمانتار عەباس علێوى سەرۆکى لیژنەى لاوان ووەرزش لەئەنجومەنى نوێنەران بەناوى خۆى وئەندامەکانى جوانترین پیرۆزبایى پێشکەش بەیاریزان فارس سەعدون دەکات بۆبەدەستهێنانى مەدالیاى برۆنزى لە چالاکى هەڵگرتنى قورسایى لەخولى یارییە پارالامپییەکان لە 24 ى ئابەوە تا 5 ى ئەیلول ى داهاتوو لەتۆکیۆ بەڕێوەدەچێت.
پەرلەمانتار علێوى ستایشى هەوڵ وبەدواداچوونى سەرۆک وئەندامانى لیژنەى پارالامپى ویەکێتى هەڵگرتنى قورسایى و ئەندامانى لیژنەى پارالامپى و راهێنەرانى تایبەت بەو یارییە کرد بۆبەدەستهێنانى ئەودەسکەوتەنمونەییە.

بەڕێزى ونى پێویستە حکومەت پێشوازییەکى گەرم لەشاندە بەشداربووەکە بکات بۆ ئەودەستکەوتەى ئەوپاڵەوانانە بەدەستیان هێناوە وگرنگى زياتریان پێبدرێت بۆ ئەودەستکەوتنانەیان خەڵاتى باش بکرێن، هەروەها وتى لیژنەى لاوان ووەرزش ئامادەیە بە پێشکەشکردنى هەموو شێوازێکى پاڵپشتى لە هەموو یاریزانان و یەکێتییە وەرزشییەکان بکات لەپێناو بەدەستهێنانى دەستکەوتەکان کەناوى عیراق بەرزدەکاتەوە لەنێو ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا .
ئەنجومەنى نوێنەران
فەرمانگەى راگەیاندن
30/8/2021