لاوانى پەرلەمان لەگەڵ کۆمەڵێک رێکخراوى کۆمەڵگەى مەدەنى کۆدەبێتەوە

سێشەممە 31/8/2021 لیژنەى لاوان ووەرزش بەسەرۆکایەتى پەرلەمانتار عەباس علێوى و ئامادەبوونى پەرلەمانتار دیار تەیب جێگرى سەرۆکى لیژنە وپەرلەمانتار خاتوو ئارەزو مەحمود بڕیاردەرى لیژنەکە لەگەڵ کۆمەڵێک رێکخراوى کۆمەڵگەى مەدەنى تایبەت بەکاروبارى لاوان کۆبونەوە
سەرۆکى لیژنەکە لەمیانەى میواندارێتییەکەدا کەلەهۆڵى دەستوورى لەناو بیناى پەرلەمان بەڕێوەچوو بەخێرهاتنى ئامادەبوانیان کرد وئەم چاوپێکەوتنەى بەپێویست وگرنگ وەسفکرد لەپێناو تەواوکردنى بڕگەکانى ئەوبەرنامەیەى لەگەڵ دەزگاى هاوبەشە نێودەوڵەتییەکە لەسەرى رێککەوتبوون .
بەڕێزیشى روونیکردەوە ئامانج لەم چاوپێکەوتنە دەرچوون بێت بەو ڕاسپاردانەى کەگرنگترین پێداویستى لاوانە وچۆنیەتى گەیشتن بۆبەدەستهێنانى لەلایەن حکومەت و بەیارمەتى رێکخراوى نێودەوڵەتییەوە .
لاى خۆیەوە پەرلەمانتار دیار تەیب بەروارى وتى بەرژەوەندى گشتى وڵات پێویستە یارمەتى لاوان بدرێت وهەلى کاریان بۆ بڕەخسێنرێت دوور لەدامەزراندنى حکومەت ، ئەوسەیرکردنەش والەحکومەت و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بکات ۆرکشۆپ وخولى پەرەپێدان لەئاستێکى بەرزدا بکاتەوەبۆیان تا لاوانى بەشداربوو بڕوانامەى باوەڕپێکراوى تیا بەدەستبێنێت ویارمەتیدەربێت بۆچوونەناو بازاڕى کارەوە وپابەندبن بەکارپێکردنیان لەکۆمپانیا ناوخۆیى وبیانییەکاندا .
پەرلەمانتار خاتوو ئارەزوو مەحمود یش وتى پڕکردنەوەى پێداویستى لاوان لەڕێى بەرنامەى حکومەت بەبەشدارى ئەو وەزارەتانەى تایبەتمەندە بەلاوانەوە دەبێت ، هەروەها ئاماژەیدا بە گرنگى بەشداربوونى ئافرەتان لەپرۆسەى پەرەپێدانى توانکانیان تابتوانن بەرەنگارى قورسى ژیان ببنەوە
لیژنەى لاوان ووەرزش گوێیان گرت لەروونکردنەوەیەکى کورت لەلایەن لاوەکانەوە دەربارەى ئەوبابەتانەى لاوانى عیراق پێوەى دەناڵێنن حکومەتە یەک لەدواى یەکەکان و خولە پەرلەمانییەکانى پێشووش جدى نەبوون لەدۆزینەوەى چارەسەرى قەیرانى لاوان وبەتایبەتى لەبوارى رەخساندنى هەلى کار بۆیان وبەشداریکردنیان لەپرۆسەى دروستکردنى بڕیاردا .
ئامادەبووان کۆکبوون لەسەر ئەوەى چاوپێکەوتنى داهاتوو لەڕێى بەرنامەى زوومەوە بێت بەبەشدارى هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان تا بتوانرێت رێڕەوى پرۆژەکە دیاریبکرێت کە چەند هەنگاویکى وەرگرتووە لەوانەش وەڵامى ئەو پرسیارانەى لیژنەى لاوان ووەرزش و دەزگا هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان ئامادەیان کردبوو بۆئەو وەزارەتانەى پەیوەندى بەلاوانەوە هەیە و نوسینگەکانى ئەنجومەنى نوێنەران لەسەرجەم پارێزگاکانى عیراقدا
هەروەها چاوپێکەوتنى هاوبەش هەبووەلەڕێى بەرنامەى زوومەوە لەگەڵ دەزگا هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان و بەرنامەکەش گەیشتە قۆناغى کۆتایى کەلایەنەکان کۆدەکاتەوە لەکۆبوونەوەى چوارشەممەى داهاتوودا بۆکۆتا دەستکاریکردنى بەرنامەکە لەڕێى بەرنامەى زوومەوە .
ئەنجومەنى نوێنەران
فەرمانگەى راگەیاندن
31/8/2021