لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن میوانداری به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای جێبه‌جێكاری ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان و كادیره پێشكه‌وتوه‌كانی ده‌سته‌كة ده‌كات
رۆژی چوارشه‌ممه 1-9-2021، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار د.نه‌عیم عه‌بودی و به ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران عه‌لا ره‌بیعی و رێزان شێخ دلێر و ئیقباڵ عه‌دناد حه‌سان، ئه‌ندامانی لیژنه، میوانداری د.عه‌لی حوسه‌ین موئه‌یه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای جێبه‌جێكاری ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان و وه‌فدێك له كادیرانی پێشكه‌وتوی ده‌زگاكه‌ی كرد.
له میواندارییه‌كه‌دا میكانیزمه‌كانی به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كانی ده‌سته‌كه تاوتوێكراو ئه‌ندامانی به‌ڕێزی لیژنه‌كه گوێبیستی به‌ربه‌ست و چاره‌سه‌ره‌كان بون، ته‌ئكیدیشیان له پشتیوانی ده‌زگاكه كرده‌وه به‌هۆی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی پێشكه‌شی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی ده‌كات و ئه‌و رۆڵ و به‌رپرسیارییه‌تیانه‌ی كه‌وتوه ئه‌ستۆی.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا كه له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه‌چو، باس له كارته‌كانی پڕكردنه‌وه‌و قه‌رزی كۆمپانیاكانی مۆبایل و به‌دواداچون بۆ ئه‌و قه‌رزانه كرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
١/٩/٢٠٢١