ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران هەواڵی لەکیسچوونی سەرچاوەی ئاینیی گەورە محەمەدسەعید ئەلحەکیم دەگەیەنێت،ئەوسەرچاوەیەک و فەقێیەک وهێمایەک بوو لەهێماکانی جیهانی ئیسلامیدا

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵەسیرینی ،هەواڵی لەکیسچوونی سەرچاوەی ئاینیی گەورەئایەتی مەزنی خودا محەمەد سەعید ئەلحەکیم (خودابەزەیی پێداهاتوەتەوە) گەیاندکە ئێوارەی ڕۆژی هەینی لەپارێزگای نەجەفی پیرۆزتریندا لەکیسچوو .

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکی سەرەخۆشیدا وتی”یەکەمجار سەرەخۆشی لەخۆم دەکەم وە سەرەخۆشی دەکەم لەگەلی عێراقی ونەتەوەی موسڵمانان و بەتایبەتی خێزانی حەکیم بەلەکیسچوونی سەرچاوەی ئاینیی گەورەو لوتکەیەک لەلوتکەکانی زانستی وزانیاری وفقێیەتی ئیسلامی بەڕێز محەمەد سەعیدئەلحەکیم (خودابەزەیی پێداهاتەوە).

عێراق وجیهانی عارەبی و ئیسلامی ، ئاڵایەک وزانایەکی گەورەلەفەقێکانی ئیسلامەکانیان لەکیسچوو وەسەرچاوەیەک کەڕێگەو شوێن و ڕۆڵی هەبوو لە خزمەتکردنی ئیسڵامدا،ئەو نموونەی زاناوفەقێ بوو وەخاوەنی ڕەوشتێکی بەرزبوو لەڕەوشتەکانی ئیمان و ئیسلامدا، وەجارەها یارمەتیدەرمان وپشتگیرمان بوو ،وەپەیوەندیەکی گیانیی باوکایەتی پێمانەوەهەبوو .

خودابەزەیی بەسەرچاوەی گەورەدابێتەوە وەسەبووری و ئارام بدات بەگەلی عێراقی خۆشەویست ونەتەوەی ئیسلامی بەلەکیسچوونی .
ئێمەبۆخوداین وهەربۆئەویش دەگەڕێینەوە

نووسینگەی ڕاگەیاندن بۆئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
هەینی ٣/٩/٢٠٢١