سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە هاوتا ئوردنییەکەی دەکات

تمحەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە لە تەلاری ئەنجومەن پێشوازی کرد لە هاوتا ئوردنیەکەی بەرێز عەبد منعم عەودات و شاندی یاوەری.
لە تەلاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێی رێگەکانی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و دیبلۆماتی پەرلەمانی و هاریکاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو پەرلەمان کرا.
بەرێزیان پێشوازی لە شاندی میوان کرد و ئاماژەی بە قوڵایی پەیوەندی برایەنەی نێوان هەردوو وڵات کرد و تەئکیدی کردەوە لەسەر قوڵایی بەهێزکردنی هاریکاریەکان بە جۆرێک رەنگدانەوەی هەبێت لەسەربارودۆخی هەردوو گەلی برا.
بەرێزیان وتیشی ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی لە هەموو بڕیارەکانی لوتکەی سێ قۆڵی و رێکەوتنەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکات و ئاماژەی بە گرنگی ئاسنکاری مامەڵەکانی وەبەرهێنان کرد لەگەڵ پاراستنی وەبەرهێنەران لە هەردوو وڵات هەروەها بەرێزیان پشتیوانی ئوردن و شا عەبدوڵای دووەمی بەرز نرخاند بۆ عێراق لە بەرنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان و بەستنەوەی پەیوەندی دۆستانە و هاریکاری لەسەرجەم بوارەکان.
بەرێز سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن تەئکیدی کردەوە لە گرنگی پەیرەوکردنی قۆناغێکی نوێ و داڕشتنی هاریکاری نێوان هەردوو پەرلەمان و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم سەردانە و زنجیرە سەردانەکانی تری شا عەبدوڵای دووەم تەئکید کردنەوەی فەرمییە کە عێراق و ئوردن هەردوو بۆ یەکتر قوڵاییەکی ستراتیجی هەیە و ئاسایشی عێراق بەشێکی جیانەکراوەیە لە ئاسایشی ئوردن و ناوچەکە سەقامگیری نابینێ بەبێ سەقامگیری عێراق.
وتیشی عێراق نمونەیەکی فیداکاری نیشاندا لە شەڕی دژ بە تیرۆر و بە ناوی هەموومانەوە شانازی بە بەدیهانانی سەرکەوتن لەسەرجەم ئاستەکان دەکەین و هەڵوێستی شا عەبدوڵای دووەم و گەلی ئوردن پێشتر و ئێستاش پشتیوانی لە عێراقێکی سەقامگیر دەکات تەئکیدیشی کردەوە لەسەر پشتیوانی ئوردن بۆ پرۆسەی دیموکراتی عێراق و ئەنجامدانی هەڵبژارۆنی پێشوەختەی داهاتوو.
هەر لە وتوێژەکان تەئکید لەسەر گرنگی بەردەوامی لیژنە هەمیشەییەکانی هەردوو ئەنجومەن کرایەوە بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم بڕیارەکانی لوتکەی سێ قۆڵی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
2 ئەیلول 2021