لیژنەی شەهیدان لە ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری سەرۆكی ئەنجومەنی دەوڵەت و سەرۆكی زیندانە سیاسییەكان دەكات

ڕۆژی دووشەممە 30/8/2021 لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار خەلەف عەبدولسەمەد، میوانداریی سەرۆكی ئەنجومەنی دەوڵەت بەڕێز كەریم خەمیس و ڕاوێژكار مازن لەیلۆ و هەروەها ڕاوێژكاری ئەنجومەنی نوێنەران بۆ كاروباری یاسادانان دكتۆر عەلی دولەیمی كرد بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك لە گیراوانی ڕەفحا.
لەم دیدارەدا كە دوابەدوای دیداری دكتۆر خەلەف عەبدولسەمەد لەگەڵ سەرۆكی دەزگای زیندانیانی سیاسی بەڕێز حسێن سوڵتانی هات،تاووتوێی بڕیاری ئەنجومەنی دەوڵەت كرا، كە ڕەوانەی لیژنەی شەهیدان كرابوو لە بارەی ڕاڤەكردنی ماددەی 11 لە یاسای ژمارە 35 بۆ ساڵی 2013 (هەمواری یەكەمی یاسای دەزگای زیندانیانی سیاسی بە ژمارە 4 بۆ ساڵی 2006)
دوای گەنگەشەیەكی قوڵ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان دەزگای زیندانیانی سیاسی بیروڕای یاسایی نێردراو بۆ ئەنجومەنی دەوڵەتی پەسەند كرد، كە تایبەت بوو بەو بڕیارانەی كە لەلایەن دەزگاكەوە بە پاڵپشت بە مادەی 11 دەركرابوو، هەروەك دەزگاكە لاری نەبوونی خۆی لە كاركردن بە راڤەی مادەكە لە چوارچێوەی یاسادا دەربڕی لەگەڵ پێدانی ماف بە هەركەسێك كە داواكارییەكەی ڕەت كرابێتەوە بۆئەوەی پەنا بباتە بەر ئەو ڕێكارە یاساییانەی كە یاسا دەستەبەری دەكات. هەروەها دەزگاكە هەڵدەستێت بە ڕێكخستنی ئاسەوارە یاساییەكان بەپێی ئەو بڕیارانەی كە لەو لایەنانەی سەرەوە دەردەچێت
لەلایەن خۆیەوە سەرۆكی لیژنەكە بە تەنگەوەبوونی زۆری خۆی دەربڕی لە ڕەچاوكردنی دادپەروەری لەمەڕ ئەو چین و توێژانە و هەڵگرتنی ئەو ستەمەی كە لەسەریانە بە پێی یاسا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن