سه‌رۆكی لیژنه ی لاوان ووه‌رزش پێشوازی له‌شاندی پارالامپی ده‌كات كه سێ مه‌دالیای له‌ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ به‌ده‌ستهێناوه
دووشه‌ممه 6/9/2021 سه‌رۆكی لیژنه ی لاوان ووه‌رزش په‌رله‌مانتار عه‌باس علێوی پێشوازی له‌شاندی پارالامپی كرد وسێ مه‌دالیا دوودانه برۆنزی ویه‌ك زیوی به‌ده‌ستهێناوه
له‌میانه‌ی پێشوازییه‌كه‌ی په‌رله‌مانتار علێوی له‌هۆڵی سه‌رۆكایه‌تی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا وبه‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری لاوان و وه‌رزش به‌ڕێز عه‌دنان ده‌رجال و سه‌رۆك و ئه‌مینداره‌كانی تۆڕی راگه‌یاندنی عیراق به‌ڕێز جه‌عفه‌ر ئه‌لوه‌ننان و ژماره‌یه‌ك وه‌رزشوانانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ، گرنگیدا به‌بردنه‌سه‌ری په‌یمانی حكومه‌ت بۆ پاڵه‌وانان و خه‌ڵاتكردنیان له‌پای ده‌ستكه‌وته‌كانیان له‌تۆكیۆ وپه‌یمانه‌كه‌ی وه‌ك پێشوو نه‌بێت كه له‌فه‌رمانگه و ده‌زگا جێبه‌جێكاره‌كاندا قه‌تیس مابوو .
سه‌رۆكی لێژنه‌كه داوای له‌هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كرد چاوی به‌م كۆمه‌ڵه پاڵه‌وانه بكه‌وێت و راسته‌وخۆ گوێبیستیان بێت تابزانن قه‌باره‌ی ئه‌وكێشانه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه له‌ژیانی رۆژانه‌یاندا یا له‌ڕێڕه‌وه وه‌رزشییه‌كانیاندا .
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتارعه‌باس علێوی ستایشی ئه‌وهه‌وڵ وكۆششه‌ی لیژنه‌ی پارالامپی كرد كه‌نوسینگه‌ی جێبه‌جێكار بێت یا یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان یاخود یانه‌كان له‌پێناو ئه‌وده‌ستكه‌وته‌دا كه‌ببنه پێشه‌وای ئه‌وانه‌ی تر له‌وه‌رزشوانان .
عیراق سێ مه‌دالیای له یارییه پارالامپییه‌كان به‌ده‌ستهێنا كه2021 له تۆكیۆ به‌ڕێوه‌چوو پاڵه‌وان جه‌ڕاح نه‌سسار مه‌دالیایه‌كی زیوی له‌هه‌ڵدانی قورسایی به‌ڵام مه‌دالیای برۆنزی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی پشكی پاڵه‌وان فارس سه‌عدون بوو هه‌روه‌ها پاڵه‌وان ویلدان نزار مه‌دالیای برۆنزی به‌ده‌ستهێنا له‌هه ڵدانی ڕمدا .
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه یاندن
7/9/2021