له میانه‌ی وتاره‌كه‌ی له كۆنگره‌ی جیهانی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌كان له ڤیه‌ننا
كه‌عبی: جیهانی ئێستامان روبه‌ڕوی ته‌حه‌دییاتی ترسناك ده‌بێته‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاسایش و ئاشتی.. روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش پێویستی به هه‌ماهه‌نگی نێوده‌له‌تی هه‌یه
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و نوێنه‌ری عێراق له میانی به‌شداری له كۆنگره‌ی جیهانی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه له شاری ڤیه‌ننا به‌ڕێوه‌چو، داوای له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان كرد سه‌رنجی ورد بخه‌نه سه‌ر هه‌وڵه‌كان به ئاراسته‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گوتاری تیرۆریستی و تودئاژۆیی و ده‌مارگیری، هه‌وڵیش بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌ترسیانه به‌شێوه‌یه‌كی واقیعی و ده‌ستنیشانی ئه‌و هۆكار و دۆخه راسته‌قینه‌یه‌ی كه بوه هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی دیارده‌ی تیرۆر.
ئه‌م وتانه‌ی به‌ڕێز كه‌عبی، له میانی وتارێكیدا هات كه له پێنجه‌مین كۆنگره‌ی سه‌رۆكی وڵاتانی جیهان و لوتكه‌ی یه‌كه‌می په‌رله‌مانه جیهانییه‌كان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ی ئه‌یلولی 2021 له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا به‌ڕێوه‌چو.
له‌و وتاره‌دا كه‌عبی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، پێویسته وڵاتانی به‌شداربو تاوتوێ و ئاماژه‌ی ئه‌و دۆخه بكه‌ن كه وڵاته‌كانیان و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت پیایدا تێپه‌ڕده‌كات و له‌وباره‌یه‌شه‌وه بڕیار و راسپارده‌ی پێویست بدرێت كه له‌ئاستی واقیعی ئێستای ئه‌و وڵاتانه‌دا بێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه دواو وتی؛ وڵاته‌كه‌م له واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نزیكده‌بێته‌وه‌و بڕیاره له مانگی داهاتودا دوای چه‌نده‌ها داواكاری بۆ به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی بێلایه‌ن و بێگه‌رد به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش ته‌ئكید كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستاوده‌ستی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و رێگه‌یه‌ی كه هه‌موان ده‌یگرنه‌به‌ر بۆ گوزارشت له رای جه‌ماوه‌رو باوه‌ڕبون به میتۆدی دیموكراتی دوای كۆتاییهاتنی سه‌رده‌می دیكتاتۆری به‌عس، داواشیكرد وڵاتانی دۆست به‌شداری بكه‌ن له چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
جێگری یه‌كه‌م ئاماژه‌ی به كێشه‌ی فه‌له‌ستین دا‌و به كێشه‌ی دایك و بنه‌ڕه‌ت به درێژایی سه‌رده‌م ناویبرد كه له‌ژێر به‌رده‌وامی پلانه‌كانی نیشته‌جێكردن و ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كان كه قه‌واره‌ی زایۆنی ئه‌نجامیان ده‌دات، له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه، هاوكات ستایشی ئه‌و وڵاتانه‌شی كرد به هه‌ڵوێستی شه‌ره‌فمه‌ندانه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌یان كردوه.
رونیشیكرده‌وه، ئه‌و كۆبونه‌وانه له كاتێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه دۆخێكی دژوار له ئارادایه‌و له سه‌رانسه‌ری جیهان و ناوچه‌كه ئاڵۆزی و نیگه‌رانیگه‌لێك له ئارادایه هه‌ڕه‌شه‌ن له ئاسایش و سه‌قامگیری جیهانی، ئه‌مه‌ش ده‌خوازێت هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كارا له نێوان هه‌مواندا به‌ڕێوه‌بچێت، جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م ته‌حه‌دیاته‌كان و كێشه‌ی مرۆیی و ته‌ندروستی و ئه‌منی و ئابورییه‌كان كه به‌رۆكی به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گرتوه‌و ته‌ئكیدیش بكرێته‌وه له‌سه‌ر به‌هێزكردنی توانای وڵاتان له پێناو رێگرتن له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و فه‌راهه‌مكردنی رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ری یاسا‌و پاراستنی یه‌كگرتویی و سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری وڵاتان و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباره ناوخۆییه‌كانی هه‌ر وڵاتێك.
به‌ڕێزیان داواشیكرد كاری جدی بكرێت بۆ پته‌وكردنی میكانیزمه‌كانی كاری په‌رله‌مانی نێوده‌ڵه‌تی و پێدانی پێشینه‌یی به كاراكردن و زیاتركردنی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له نێوان سه‌رجه‌می وڵاتان به‌وشێوه‌یه‌ی له‌توانایدا بێت سودی هاوبه‌ش به‌دیبێنێت و په‌یوه‌ندی باش له نێوانیاندا پته‌وبكات.
به هه‌مان شێوه رۆڵی دیاری عێراقی له‌مدواییه‌دا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و جیهان به‌تایبه‌ت ئه‌و رۆڵه ناوچه‌ییه‌ی له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ململانێیه‌ی هه‌یه؛ خسته‌ڕو، ئه‌وه‌شی وت، كه ئه‌و رۆڵه پاڵنه‌ر ده‌بێت بۆمان به‌رده‌وامی بده‌ین به دیدار و سه‌ردانه‌كان كه ده‌كرێت به‌هۆیانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كان پته‌وبكرێن و سه‌ربه‌رزی و پێشكه‌وتنی گه‌له‌كانمان به‌دیبێنێت، ئاماژه‌شی كرد به پێویستی هه‌وڵدان بۆ پێشخستنی ته‌واوكردنی ئابوری و ئه‌و ده‌ستێپێشخه‌رییانه‌ی له توانایاندا هه‌یه گه‌نجان و ژنان بخاته سه‌رپێ و چه‌مكی بوژانه‌وه‌ی به‌رده‌وام جێگیربكات.
داواشیكرد وڵاتانی به‌شداربو سیاسه‌ت و یاساگه‌لێك په‌یڕه‌و بكه‌ن كه فه‌راهه‌می روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی سه‌رجه‌م ئاسته‌نگه هاوبه‌شه‌كان بكات له ناویشیاندا دۆسیه‌ی كۆرۆنا به‌وپێیه‌ی بابه‌تێكی مرۆییه‌و پێویسته هه‌مو وڵاتانی هه‌ژار و ده‌وڵه‌ت سودمه‌ندبن له‌و ڤاكسینانه‌ی كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانه‌وه په‌سه‌ندكراوه.
به‌هه‌مان شێوه كه‌عبی باسی له گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترینه‌كان روبه‌ڕوی مرۆڤایه‌تی ده‌بێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما و به بیابانبون رو له زیادبونن و كه‌مبارانی و به‌خوێبونی خاك و كاره‌ساته‌كان هاتوه‌ته ئاراوه، ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات له‌سه‌رمان ئاستی په‌یماننامه‌كانمان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هاوبه‌شمان هه‌بێت بۆ ئایینده‌ی مرۆڤایه‌تی.
جێی ئاماژه‌یه به‌ڕێز گه‌عبی سه‌رۆكایه‌تی شاندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كرد به ئه‌ندامێتی ئاڵا تاڵه‌بانی و عه‌دنان زورفی، به مه‌به‌ستی به‌شداری له كۆنگره‌ی پێنجه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌كان به هاوكاری په‌رله‌مانی نه‌مساو یه‌كێتی په‌رله‌مانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، كه له پایته‌ختی نه‌مسا كاره‌كانی به‌ڕێوه‌چو.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٩/٨