جێگری سەرۆكی لیژنەی كار لە ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسی دەكات بۆ تاوتوێكردنی هاوكاریی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات

جێگری سەرۆكی لیژنەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و كۆچ و كۆچبەران حسین عەرەب بە ئامادەبوونی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە ڕۆژی دوشەممە 13/9/2021پێشوازی كرد لە بەڕێز ئیریك ژۆڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسی لە عێراق وتیمی پێشكەوتووی باڵیۆزخانە
لە میانەی دیدارەكەدا كە لە بارەگای لیژنەكە لە ئەنجومەنی نوێنەران گرێدرا، عەرەب پیرۆزبایی لە باڵیۆز كرد بۆ وەرگرتنی پلە نوێیەكەی وئاماژەی بەوەدا بەپەرۆشەوە دەڕوانینە فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان لیژنەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران و باڵیۆزخانەی فەرەنسی و تۆكمەكردن و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و هەردوو گەلی هاوڕێ، وهەروەها هیوای مانەوەیەكی خۆشی لە بەغدا بۆ خواست.
هەرلەم دیدارەدا حوسەین عەرەب ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوكاری لە بوارەكانی فێركردن، تەندروستی و ئابووری و ڕوونی كردەوە كە زەمینەیەكی لەبار هەیە بۆ وەبەرهێنان لە عێراق پێشتریش یاداشتی لێكتێگەیشتن لە گەڵ لایەنی فەرانسیدا واژوو كراوە، داواشی لە باڵیۆز كرد بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە شارەزایی و ئەزمونی عێراقییەكان سەردانی زانكۆ تایبەتەكان بكات.
لای خۆیەوە پەرلەمانتار حوسێن فایز خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە دەستبەكاربوونی باڵیۆزی فەرەنسا لە پۆستەكەی، وئەوەی كە عێراق پێویستیی بەوەهەیە كە سود لە ئەزموونی گەورەی فەرەنسی لە بواری دیموكراسیدا وەربگرێت و ڕۆشنبیریی فەرەنسی بگوازرێتەوە بۆ عێراق بۆ ئەوەی ببێتە پێشەنگ، بەهەمانشێوە بەگرنگەوە باسی لە هاوكاریكردنی نێوان هەردوولای كرد لە بواری ئابووریدا و ووتیشی خوازیاری بوونی كۆمپانیا فەرەنسییەكانین لە سەر خاكی عێراق بەتایبەت كە عێراق ئامادەیە بۆ وەبەرهێنان دوای شكستهێنانی داعشی تیرۆریست.
سێپستیان نادۆت، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە كۆمەڵەی فەرەنسی خواستی خۆی بۆ هاوكاریكردنی هاوبەش لە نێوان عێراق و فەرەنسادا دەربڕی، بۆ ئەوەش گرنگی وسودەكانی سەردانەكەی سەرۆك ماكرۆنی بۆ عێراق خستەڕوو، لەبەردەوامی قسەكانیدا نادۆت ووتی كە ئێمە مێژوویەكی هاوبەشمان هەیە كە ڕێگەخۆشكەرە بۆبونیاتنانی هاوبەشییەكی ڕاستەقینە لە بوارەكانی ئابووری، ڕۆشنبیری و تەندروستی و هتد.
جێگری سەرۆكی لیژنەی كار، دۆسیەی كۆچ و ئاوارەكانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق و ڕێكاری مامەڵەكردن لە گەڵ كۆچی ڕێكخڕاوی خستەڕوو، ئاماژەی دا كە لیژنە عێراقییەكان لەبەرئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری دۆخی كەمپەكانن شارەزاییەكی باشیان لە دۆسییەی كۆچدا وەرگرتووە، هەروەها وتیشی كۆمەڵە یاسایەكمان هەیە وەك یاسای پێدانی ڕەگەزنامەی عێراقی، یاسای پەنابردن بۆ عێراق و بەپەرۆشەوە دەڕوانینە پەیوەندییە بەردەوامەكانی نێوان لیژنە عێراقیی و فەرەنسییەكان، سەرەڕای ئەوەی كە پەیوەندییەكی باش لەگەڵ باڵیۆزخانەشدا لەم بوارەدا پێكمان دەبەستێتەوە.
عەرەب درێژەی دا بەوەی كە كارمان كردووە لە سەر دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان لە دەستی داعش و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان بە ڕێژەیەكی زۆر كە دەگاتە لەسەدا هەشتاوپێنج(85%).
باڵیۆز ژۆڤالێ (سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوە لە مەلەفی كۆچ)باسی لەوەكرد زانیارییەكی زۆری هەیە لە بوونی خێزانە ئاوارەكان لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات، هەروەك ویستی خۆی دەربڕی بۆ ئاگاداربوون لەو هەوڵانەی دەدرێت لەلایەن لیژنە پەرلەمانییەكان وئامڕازەكانی كاركردن و بەڕێوەبردنی دۆسییەی ئاوارەكان پەیوەست بە كۆچی ناوخۆیی و دەرەوە بەتایبەت كۆچ بۆ فەرەنسا.
لەلایەن خۆیەوەسۆنیا كەریمی ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە كۆمەڵەی نیشتیمانی فەرەنسی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بوونی لە عێراقدا و وتی: ئێمە چاودێری ڕەوشی دیموكراسی دەكەین لە وڵاتدا، هەروەها پرسیاری كرد لەبارەی ئەو یاسایانەی كە تایبەتە بە كۆچ بۆ ئاگاداربوون لە سەریان و لێكۆڵینەوە لە بارەیانەوە و شارەزابوون لە ناوەرۆكەكانیان. ئەوەشی زیاد كرد كە: ئێمە لە پەیمانی باكوری ئەتلەسی(ناتۆ)ین و مامەڵەی دۆستانە لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی هاوڕێ دەكەین و عێراقیش یەكێكە لە وڵاتانی هاورێی فەرەنسا.
باڵیۆز باسی ئەوەشی كرد كە گرنگییەكی ڕوون هەیە بۆ هاوكاریكردن لەگشت ئاستەكاندا و تەنانەت لە كەرتی تایبەتیشدا، لێرەدا كۆمپانیایەكی فەرەنسی هەیە (كۆمپانای تۆتاڵ) كە لەمدواییانەدا گرێبەستێكی گرنگی لەگەڵ عێراق لەبواری وزەدا واژۆ كرد، ئاماژەشی بە گرنگی كەرتەكان دا بە تایبەت كەرتی كارەبا بەهۆی بەریەككەوتن و پەیوەندیی ڕاستەخۆی بە ژیانی هاوڵاتیانەوە، ئەمەش 10000 هەلی كاردەڕەخسێنێت لە نێو عێراق بۆ سنورداركردنی بێكاری و كۆچ.
لەكۆتایی دیدارەكەدا داوای لە لیژنە پەرلەمانییەكان كرد بۆ سەردانیكردنی پەیمانگای فەرەنسی بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەسەر كاری پەیمانگاكە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن