له میانی سه‌ردانی بۆ باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.. كه‌عبی و وه‌زیری په‌روه‌رده كۆكبون له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیان بۆ ده‌وامی خوێندكاران له هۆڵه‌كانی خوێندن به ره‌چاوكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌ئكید له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆخی سروشتی بۆ خوێندنگاكان ده‌كاته‌وه له‌رێگه‌ی ئاماده‌بونی خوێندكاران له هۆڵه‌كانی خوێندندا له وه‌رزی داهاتوی خوێندن به ره‌چاوكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی، هاوكات پێداگری له‌وه‌كرد كه هه‌موان ئه‌وه ده‌زانن په‌تای كۆرۆنا به‌راورد به بڵاوه‌كردنی نه‌فامی؛ مه‌ترسییه‌كه‌ی كه‌متره، ئه‌م وتانه‌ی به‌ڕێز كه‌عبی له میانی سه‌ردانێكیدا هات كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 13ی ئه‌یلولی 2021 بۆ باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌نجامیداو له‌وێدا چاوی به به‌ڕێز عه‌لی حه‌مید دلێمی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌و حوسه‌ین لامی، بریكاری هونه‌ری وه‌زیر كه‌وت.
له‌و دیداره‌دا تاوتوێی پلانی خوێندن بۆ وه‌رزی داهاتوی خوێندنی 2021-2022 كرا‌و یه‌كده‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده كرا بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی ئاماده‌بون ده‌وام رێكبخرێته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پلانێكی خێرا‌و كارا ئاماده‌بكرێت، هاوكات كارمه‌ندانی په‌روه‌رده ڤاكسینی دژ به په‌تای كۆرۆنا وه‌ربگرن و سه‌رجه‌م رێكاره ته‌ندروستییه‌كان بۆ پاراستنی خوێندكاران بگیرێته‌به‌ر و سه‌رجه‌م پارێزگاكانیش ئاراسته‌بكرێن بۆ ئاماده‌كردنی ژوری سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به خوێندكاران و خاوه‌ن پێداویستییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی له خوێندنگاكاندا به‌رگری جه‌سته‌یان لاوازه.
كه‌عبی داواشی له حكومه‌تی ناوه‌ندو پارێزگاره به‌ڕێزه‌كان كرد پارچه زه‌وی نیشته‌جێبون بۆ كارمه‌ندانی په‌روه‌رده ته‌رخانبكه‌ن به‌وپێیه‌ی بونیادنه‌ری مرۆڤن و خاوه‌نی منه‌تن به‌سه‌ر هه‌موانه‌وه، داواشی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد یاسای مامۆستایان و پاراستن و پشتیوانیكردنیان له روی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه له رێگه‌ی پێدانی قه‌رزی ئاسانكاری بۆكراو له رێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه كارا بكرێت، ئه‌و هه‌وڵانه‌شی به‌رز نرخاند له‌لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده‌و بریكارو به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی په‌روه‌رده‌ی به‌غداو سه‌رجه‌م پارێزگاكان و كارمه‌ندانی په‌روه‌رده‌وه خراوه‌ته‌گه‌ڕ له كاتێكدا به ئێستاشه‌وه له‌به‌رده‌م ته‌حه‌دای گه‌وره‌ی كۆرۆنادان.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پێداگری له‌سه‌ر پێویستی زیادكردنی ته‌رخانكردنی دارایی بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده له ساڵانی داهاتوداو وه‌به‌رهێنانی ئه‌و ته‌رخانكردنه بۆ دروستكردنی خوێندنگای نمونه‌یی كرده‌وه له په‌نای به‌هێزكردنی توانای وانه وتنه‌وه‌ی مامۆستایان به ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌و پلانگه‌لێك بتوانێت ئاستی خوێندكاران به‌رزبكاته‌وه، به‌تایبه‌ت له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز كه‌عبی له چاودێری ژماره‌یه‌ك دیده‌وانی و كۆبونه‌وه‌ی گرنگی تایبه‌ت به بابه‌ت و گرفته‌كانی دۆخی مامۆستا‌و خوێندكاران به‌رز نرخاند‌و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به یه‌كه‌م پشتیوانی كه‌رتی په‌روه‌رده ناوبرد.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٩/١٣