سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی میسر دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان چاوی کەوت بە بەرێز عەبدولوەهاب عەبد رەزاق سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی میسر.
لە میانی دیدارەکە بەرێزیان تەئکیدی کردەوە کە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات بەرەوپێش دەروات و ئەنجومەنی نوێنەران پەرۆشە بۆ پەرەپێدانی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات و هەوڵی لابردنی هەموو بەربەستەکان دەدات لەبەردەم جێبەجێکردنی رێکەوتنەکان، و ئاماژەشی بە بە گرنگی فراوانکردنی هاریکاری نێوان دامەزراوەکانی یاسادانان کرد تا حکومەتی هەردوو وڵات بتوانێ کار لەسەر جێبەجێ کردنی بەرنامەی هاوبەش لەسەرجەم بوارەکان بکات.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی میسر ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی پشتیوانی لە هاریکاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات دەکات لەگەڵ هەموو ئەو بوارانەی دەبنە هۆی بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی و ئابووری بۆ عێراق و تەئکیدی کردەوە کە کۆمپانیاکانی میسر لە هەردوو کەرتی تایبەت و گشتی بۆ وەبەرهێنان ئامادەن لەچەند بوارێکدا لە نێویاندا بواری وزە و پیشەسازی داو و دەرمان و ناوەندی لێکۆڵینەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
15  ئەیلول 2021