لەمیانەی سەردانی بۆ هەردو شارەوانی یەک و دوی سەدر.. کەعبی داوای سوککردنی هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییەکان دەکات بەشێوەیەک کاریگەری نەکاتە سەر خاوەن داهاتە سنوردارەکان و قوتی ڕۆژانەیان

بەڕێز حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوایکرد پەلەو ئامادەکاری بکرێت بۆ وەرزی بارانبارینی داهاتو، وە دەستبکرێت بە دانانی پلانێکی خزمەتگوزاری پەلەو گشتگیر، داواشیکرد بڕە پارەی پێویستی پێشوەختە دابینبکرێت لە یەکێک لە بەندەکانی پەیوەندیدار بە ئەمیندارێتی بەغداد لەناو بودجە بە مەبەستی باشکردنی واقیعی خزمەتگوزاری و تۆڕەکانی ئاوەڕۆ و قیرتاوکردنی ڕێگاکان و شەقامەکانی سەدر و چەند وردەکارییەکی تری حزمەتگوزاریی.

کەعبی لە میانەی ئەو سەردانەیدا کە ڕۆژی چوارشەممە 16ی ئـەیلول ئەنجامیدا بۆ هەردو شارەوانی یەک و دو، چاوی کەوت بە بەڕێوەبەرانی گشتی و سەرۆکی بەشەکان و کادیرانی گشتی تێیانداو ڕایگەیاند:
شارەکە بەدەست کۆنبونی خزمەتگوزارییەکانیەوە دەناڵێنێت و پێویستی بە نۆژەنکردنەوەو نوێکردنەوە هەیە، داواشیکرد پاککردنەوەی سەرتاپا لە کەرتەکانی شارەکە ئەنجامبدرێت، ئامادەکاریش بکرێت بۆ ساڵی خوێندن لەڕێگەی ئامادەکردنی خوێندنگەکان و دابینکردنی هەرچییان پێویستە.
ڕێکەوتنیش کرا لەسەر هەڵمەتی دوەمی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و قیرتاوکردنی ڕێگە سەرەکی و لاوەکییەکان کە پێشتر لەگەڵ فەرمانگەی پرۆژەکانی ئەمیندارێتی بەغدا ڕێکەوتنی لەسەرکرا، ئامادەیی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی دەربڕی بۆ دابینکردنی بودجەی تر بۆ شارەکە بە ڕەچاوکردنی ئەو قوربانیانەی داویەتی لەگەڵ پێویستی پەرەپێدانی بەردەوام، داواشیکرد هەڵمەتی لابردنی زیادڕۆییەکان سوکبکرێت بەشێوەیەک کە کاریگەری نەکاتە سەر خاوەن کەپرو دەستفرۆشان و دوکاندارەکان و ڕەچاوی خاوەن داهاتە سنوردارەکان و چین و توێژه لاوازەکان بکرێت تا کاریگەری نەکاتە سەر قوتی ڕۆژانەیان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢١/٩/١٦