سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێكی فەرەنسی دەكات

ڕۆژی دوشەممە 13 ی ئەیلولی 2021 پەرلەمانتار شێركۆ میروەیس سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی نیشتیمانیی فەرەنسی كرد بە ئەندامێتی بەڕێز سۆنیا كەریمی و بەڕێز سوپاستیان و بەئامادەبوونی باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە بەغدا و پەرلەمانتار خاتوو سەلما عومەر لە لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی.
سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو پێشكەوتنانەی كە لە سروشتی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات هاتووەتە ئاراوە، وفەرەنسا دۆستی گەلی عێراقە بە هەموو ڕەنگەكانییەوە و ئاماژەشی بەوەدا پێشوازییەكی گەورە لەسەر ئاستی ڕای گشتی بۆ ئەم سەردانەی دوایی سەرۆك ماكرۆن هەبوو كە ئەوەش دەرگای هاوكاری هاوبەش دەكاتەوە لە نێوان هەردو وڵات لە گشت كایەكاندا بە تایبەت گرێبەستكردن لەگەڵ تۆتاڵی فەرەنسی لەبوارەكانی وزە و كارەبا كە ئەوەش دەسپێكی قۆناغێكی كردەیی نوێیە و هاندانێكی كۆمپانیا بیانییەكانی ترە بۆ وەبەرهێنان لەناو عێراقدا.
لەلایەن خۆیەوە شاندی فەرەنسی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو پێشكەوتنانەی كە لەپەیوەندییەكانی نێوان عێراق و فەرەنسادا ڕوویان داوە بە زیادكردنی قەبارەی وەبەرهێنانەكانی فەرەنسا لە بازاڕی عێراقیدا.
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی كۆمەڵێك پرس كرا كە تیایدا هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر پێویستی بەدواداچوون لەبارەیانەوە، بە تایبەت بابەتی كۆچ و ژینگە و ئاو و وەبەرهێنان لەبواری هێڵی ئاسنیندا وكردنەوەی ڕێگاكانی گواستنەوەی ئاسمانی نێوان بەغدا و پاریس و ئاوەدانكردنەوەی فڕۆكەخانەی موسڵ و هاوكاری لە بوارەكانی تەندروستی و پیشەسازی و كشتوكاڵی و تەكنۆلۆژیا
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن