سەرۆكی لیژنەی شەهیدان لە ئەنجومەنی نوێنەران داوا لە ئەنجومەنی ڕاژەی فیدراڵی دەكات ڕەچاوی ڕێژەی یاسایی بكات لە دامەزراندنی كەس و كاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی

ڕۆژی یەك شەممە 19/9/2021 پەرلەمانتار خەلەف عەبدولسەمەد سەرۆكی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لە ئەنجومەنی نوێنەران، داوای لە ئەنجومەنی ڕاژەی فیدراڵی كرد ڕەچاوی ڕێژەی یاسایی بكات لە دامەزراندنی كەس و كاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و سەرجەم ئەو قوربانیانەی كە یاسا بەركارەكان دەیانگرێتەوە، هاوكات لەگەڵ دەرچوونی فۆڕمی ئەلیكترۆنی تایبەت بە دامەزراندن.
دكتۆر خەلەف عەبدولسەمەد جەختی كردەوە لەسەر پێویستیی پابەندبوون بە دەقە یاساییە بەركارەكان بۆ ئەم توێژە قوربانیدەرە، ڕوونیشی كردەوە كە دەستور داكۆكی كردووە لە سەر چاودێریكردنیان و لەخۆگرتن و قەرەبووكردنەوەیان، بە جۆرێك كە شیاو بێت لەگەڵ قەبارەی ئەو قوربانیدانەی كە پێشكەشیان كردووە لە بەربەرەكانێ و شەڕ لە دژی بەعس و دیكتاتۆریەت و جەنگانیان لەدژی تیرۆری داعشیدا.
هەروەها خەلەف وتیشی كەوا ڕێژەی سەدی لە دەقی ئەو یاسایانەدا بۆ كەس و كاری شەهیدانە بە گشت جۆرەكانیانەوە، كە ئەمانەن: (شەهیدانی تاوانەكانی بەعس)، (شەهیدانی حەشدی شەعبی)، (شەهیدانی قوربانیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان، هەڵەسەربازییەكان و ئۆپەرسیۆنەكانی دژ بە تیرۆریستان) و (زیندانیانی سیاسی) و ئەوانەش یاسای دادپەروەریی ڕاگوزەر دەیانگرێتەوە، سەرەڕای یاسای ژن و كچە ڕزگاربووە ئێزیدییەكانیش.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن