سەرۆکى لیژنەى مافى مرۆڤ خانەکانى چاکسازى لە بەغداد بەسەردەکاتەوە بۆ ئاگاداربون لە دۆخى بەندینخانەکان

پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحى، سەرۆکى لیژنەى مافى مرۆڤى پەرلەمان، ڕۆژى پێنج شەممە 23 ئەیلولى 2021 سەردانى فەرمانگەى چاکسازى عێراقى و بەندینخانەى چوارو پێنجى ڕەسافەى کرد، بۆ ئاگاداربون لەدۆخ و پێداویستیى بەندیدنیخانەکان.

پەرلەمانتار ساڵحى، چاویکەوت بە بەڕێز عەباس جابر مافپەروەرو بەڕێوەبەرى گشتى و کارمەندانى باڵاى فەرمانگەکە، کە باسێکى گشتیان لەبارەى بەندینخانەکان سەبارەت بە ژمارەى زیندانیان پێشکەشکرد، کە ژمارەیان 51 هەزار زیندانییە لەکێشەى جیاواز، ڕونیشان کردەوە، کێشەى قەڵەباڵغى دیارترینەو، پێویستیان بە ژێرخان و بەندینخانەى بەسیستمکراو هەیە، هاوتاى پێوەرە نێودەوڵەکان.

لاى خۆیەوە، پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحى، تەئکیدى کرد لە پەرۆشى لیژنەکەیان، لەبارەى بەندییەکان و بایەخدان بە بابەتى دژایەتیکردنى ئەشکەنجە، وەک ئەولەویەتى کارەکانیان و بەدواداچون بۆ ئەو پرسەى لە حلە ڕویداوە، کە لەمیانى دیدارەکانیان، بەندییەکان تەئکیدیان کردووە لەوەى ڕوبەڕوى ئەشکەنجە بونەتەوە لەکاتى لێکۆڵینەوەدا، وێڕایى ئەنجامدانى کۆبونەوەیان لەگەڵ کارمەندانى باڵاى وەزارەت و فەرمانگەى چاکسازى بۆ دەستنیشانکردنى ئەو کێشانەى دەبنە ڕێگر لە بەردەم پێشکەوتنى ئەو دۆسییەیە، کە گرنگترینیان، دورخستنەوەى بەندینخانەکە لەشوێنى نیشتەجێبونى هاوڵاتیان و شارەکان و، پشتبەستن بە ناوەندیبونى بەندینخانەکان و گرنگى جێبەجێکردنى بنەماى سزادانى بەدیل و جیاواز، بۆ سوککردنى فشار و چارەسەرى کێشەى قەلەباڵغى.
سەرۆکى لیژنەى مافى مرۆڤ، بەندینخانەى چوارو پێنجى ڕەسافەى بەسەرکردەوەو، سەردانى هۆڵەکانى کرد، بۆ ئاگاداربون لەبارەى خواردن و بەرخۆخستن و سەردانیکردنى کەسوکارى زیندانیان.

لەکۆتایى سەردانەکەیدا، پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحى ئاماژەى بەوەکرد، فەرمانگەکە پێویستى بە پشتیوانى حکومەت و هاوکارى وەزارەت و پاڵپشتیکردنێتى بە کارمەند هەیە، بۆ پاسەوانیکردنى چاکسازییەکان و زیادکردنى کارمەندى تەندروستى و چارەسەرکردنى کێشەى خواردن، لەڕێى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیا ئەهلییەکان، لەبرى ئەوە کۆمپانیاى حکومى ئەو کارەبکات، لەناو بەندیخانەکانیش کارى خۆ بەخشى پیادەبکرێت، لەپێناو ڕاگرتنى بەهەدەردانى ماڵى گشتى، ڕونیشکردەوە، دوا لە سێ سەرۆکایەتییەکەو ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى و داواکارى گشتى دەکات، بابەخ بدات بەو دۆسییەیە و ڕێنمایى پابەندکەر دەربکات، لەوانە لێبوردنى گشتى و تایبەت و دووبارە دادگایى کردنەوەو هەواڵدەرى نهێنى.

ئەنجومەنى نوێنەران
فەرمانگەى ڕاگەیاندن
24/9/2021