سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە هاوتا ئیماراتیەکەی دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان چاوی کەوت بە بەرێز سەقەر غەباش سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ئیمارات.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی پەرلەمانی نێوان عێراق و ئیمارات کرا لەگەڵ هاریکاری نێوانیان لەسەرجەم بوارەکان.
بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی و گفتوگۆ لەسەر ئاستی پەرلەمان و کاراکردنی لیژنەکانی هاورێیەتی و ڕۆڵی دیبلۆماتی پەرلەمانی لە پتەوکردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو وڵات و هەردوو گەل.
لای خۆیەوە بەرێز سەقەر غەباش تەئکیدی کردەوە لەسەر هەوڵی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ عێراق و پشتیوانی لە پتەوکردنی هاوبەشی و هاریکاری ئابوری و هەموو ئەو بوارانەی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق بەدیدێنن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
26  ئەیلول 2021